wenê: Claudio Bresciani / SCANPIX

سۆسیالدێموکراتەکان پێشنیازی زێدەبوونی خانوبەرە دەکەن

لە نوسراوەیەکدا ڤێرۆنیکا پالم نوێنەری حزبی سۆسیالدێموکرات  پێشنیاز دەکات کە دروستکردنی خانوبەرە زیاد بکرێت بۆ گەشەپێدانی ئابووری سوید. لە ڕێگای دانی گەرانتی وام بە کۆمپانیاکانی خانوبەرە سۆسیالدێموکراتەکان پێیانوایە کە دروستکردنی خانوبەرە ئاسانتر دەکرێ. بە پێی ڤێرۆنیکا پالم ئەو گەرانتیانەی وام کە حوکمەتی ئێستا دیاری کردووە هیچ کارتێکردنێکی نیە.

ڤێرۆنیکا پالم دەڵێ بڕیارەکانی حوکمەتی ئێستا هیچ کاریگەریەکی نیە و کۆمپانیاکان سودی لێ نابینن چوونکە شەرتەکانی زۆر خراپن. ئێمە دەمانهەوێ ئەو شەرتە بەرینتر بکەین بۆ هاندانی دروستکردنی هەموو شێوە خەنوبەرەیەک.

سۆسیالدێموکراتەکان هەروەها دەیانهەوێ باجی دروستکردنی خەنوبەرە بۆ خوێندکاران کەم بکەنەوە. ئەوەش بۆ زێدەبوونی خانوبەرە بۆ خوێندکاران و هێنانە خواری کرێی مانگانە بۆ خوێندکاران.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".