ژینگە دەخوازێت بێتە ناو گروپی چاودێری مووچەی خانەنسێنی

پارتی ژینگەی سوید داوا دەکات ببێت بە بەشێک لە گروپی چاوەدێری مووچەی خانەنشینی. لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت بەرپرسی حزبی ژینگە لە پەرلەمان گوونڤور ئێریکسۆن دەنووسێت کە حزبەکەیان دەیهەوێ ببێت بە بەشێک لە گروپی چاودێری مووچەی خانەنشینی حوکمەت. ئەمڕۆ پارتی ژینگە داوایەکی ڕەسمی بۆ حوکمەت دەنێرێت.

گروپی چاودێری مووچەی خانەنشینی پێکهاتووە لە هەر چوار حزبەکانی حوکمەتی هاوپەیمانی و حزبی سۆسیالدێموکرات. بەڵام سەرەڕای ئەوی پارتی ژینگە دووای حزبی سۆسیالدێموکرات و مودێرەت گەورەترین پارتیە بەشێک نیە لە گروپی چاودێری مووچەی خانەنشینی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista