هەوڵەکانی حوکمەت بۆ زێدەبوونی ئۆتۆمبیلی ژینگەپارێز سەرکەوتوو نەبووە

هەوڵەکانی حوکمەت بۆ هاندانی کرینی جۆرە هەرە باشەکانی ئۆتۆمبیلی ژینگەپارێز سەرکەوتوو نەبووە. لە ئەوەڵەکانی ئەمساڵدا حوکمەت بڕیاریدا کە ٢٠٠ میلیۆن کرۆنی دیاری دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبیلی ژینگەپارێزی دەکرن کە هار یەک ٤٠٠٠٠ کرۆن وەردەگرن. بەڵام تەنانەت ١٦ کەسی شەخسی تاکو ئێستا سوودی لەو ئیمکاناتە وەرگرتووە.

یۆن ستێنبێک بەرپرسی بەشی زانیاری لە ڕۆژنامەی موتورمێننێن دەڵێ ئە ئۆتۆمبیلانەی لە ىریاری حوکمەت دیاریکراون نرخیان لە سەرەوەی ٣٠٠٠٠٠ کرۆنە. بۆیە ٣٠٠٠٠ کرۆن هیچ کاریگەریەکی نیە و کڕینی ئۆتۆمبیلی ژینگەپارێز زیاد نەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista