لاوانی سۆسیالدێموکرات گومانی ساختەیان لێدەکرێت

بە پێی ڕۆژنامەی پیتێۆ ڕێکخراوی لاوانی سۆسیالدێموکرات SSU کەوتۆتە ژێر گومانی ساختەی کۆمەک. بە پێی زانیاریەکان کۆمیتەی لاوانی سۆسیالدێموکرات لە باکووری سوید بۆ ماوەی چەندین ساڵ کۆمەکیان بە پێی زانیاری هەڵە کە بە ئەنقەست کردوویانە وەرگرتووە.

ئەو ئاگاداریە لە لایان ئەندامی هەڵبژێردراوی پێشەکی لاوانی سۆسیالدێموکراتدراوە ڕۆبین ئێناندەر دراوە کە دەڵێ زانیاری زۆر هاڵە بە مەبەستی زێدەوەرگرتنی کۆمەک دراوە بە بەڕێوبەرایەتی هارێم. ئەو ڕووداوە لە لایان پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی نۆڕبۆتتێن لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista