تاوانکاری لە ڕێگای ئینتەرنێتی لە سوید زیاد بووە

''پێشگیریکردن زۆر گرینگە''
4:13 min

لە شەش مانگی ئەوەڵی ئەمساڵ تاوانکاری لە ڕێگای ئینتەرنێت بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو بە ٢٧ لە سەد زیاد بووە. بەڵام شێوەی تاوانکاریەکان لە ڕێگای ئینتەرنێت گۆراون و بووە بە گرفتێکی بەربڵاو. بە پێی ئاندێرش  ئوولۆفسۆن بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە لایان پۆلیسی ستۆکهۆڵم ساختەکاری لە ڕێگای ئینتەرنێت بەشێکی زۆرە لە تاوانەکانی سختەیی.

ئاندێرش ئوولۆفسۆن دەڵێ تاوانی ئینتەرنێتی بووە بە ٩٠ لە سەدی تاوانەکانی ساختەیی و بووە بە شتێکی ئاسایی.

بەڵام زۆر جار زانیاری و توانی پۆلیس کافیی نیە. هاوکات لەگەڵ زێدەبوونی تاوانکاری لە ڕێگای ئینتەرنێت پێویستیی کەسانی بەتوانا و شارەزاش زیادتر دەبێت. پۆلیسی شاری یۆتۆبۆری لەم ساڵەی ئاخیردا ژمارەی شارەزاییانی ٥٠ لە سەد زیادتر کردووە بە هۆی زێدەبوونی تاوانکاری ئینتەرنێتی. بە پێی ئاندێرش ئوولۆفسۆن لە لایان پۆلیسەوە هەوڵدەدەن کەسانی شارەزا کۆبکەنەوە.

ئوولۆفسۆن دەڵێ ئێمە هەوڵدەدەین توانایی و زانیاری خۆمان لەگەڵ زێدەبوونی تاوانکاری لە ڕێگای ئینتەرنێت زیادتربکەین. بەڵام بۆ ئێمە کات دەگرێت بە هۆی ئەوەی دەبێ کەسانی شارەزا ببینینەوە و هاوکات زانیاریان پێبدەین بۆ ئەوەی بتووانن بە پێی یاسای سوید کار بکەن.

بەڵام سەرەڕای زێدەبوونی تاوانکاری لە ڕێگای ئینتەرنێت لە لایان پۆلیسەوە بەشێکی زۆر لە تاوانەکان حەلدەکرێن. بە پێی ئوولۆفسۆن تاکوو زانیاری تاوانەکە زیادتربێت ئاسانترە حەلبکرێت.

ئوولۆفسۆن دەڵێ لەو دۆخانەی زانیاری وەکوو ژمارەی بانک یا زانیاری دیکەمان هەبێت ئاسانترە حەلبکرێت. بۆیە بەداخەوە بەشێک لەو تاونکارانە وەپێش ئەوانە دەخەین کە بەڵگەیان کەمترە چوونکە زۆر سەختە بە هیچ شوێنێک بگەین. بەڵام بە پێی لێزانایان پارێزی شەخسی زۆر گرینگە و پێش بە زۆر شێوە ساختەیی ئینتەرنێتی دەگرێت. بە پێی فرات ئایگون پاراستنی ڕەمز بۆ سەر ئیمەیل و چەندین شتیتر دەتووانێ پێشگیری بکات لە ساختەیی ئینتەرنێتی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".