داوای کۆمەکی دەوڵەتی دەکرێ بۆ ڤاکسینی دژ بە TBE

''هەموو خێزانێک ئمکاناتی ماڵی نیە''
5:30 min

لە ساڵی ڕابردوودا ٢٨٧ کەس تووشی نەخۆشی ت.ب.ێ بوون بە هۆی پێوەدانی گەنە و یەمساڵ لێزانایان لە سەر ئەو باوەڕەن کە زیاتر دەبێت. هاوکات لەگەل زێدەبوونی پێوەدانی گەنە و نەخۆشی ت.ب.ێ داوای کۆمەکی دەوڵەتی دەکرێت بۆ ڤاکسین کردن بە دژی ئەو نەخۆشیە. تووماس ئاف بیور کارمەند لە بەڕیوەبەرایەتی هەرێمی سۆرملاند لە سەر ئەو باوەڕەیە کە خەرجی ڤاکسین بۆ پێشگیری گرتن لە نەخۆشی ت.ب.ێ گرانە و زۆربەی خانەوەدەکان لەوانەیە ئیمکاناتی ماڵیان نەبێت.

بیور دەڵێ هۆکاری خۆ ڤاکسیننەکردن زۆر جار نەبوونی ئمکاناتی ماڵیە و خەڵک گرینگی دەدات بە شتی پێویستر بە ڕای خۆیان. لە ئاکامدا دەتووانین بڵێین کە نەبوونی ئیمکاناتی ماڵی تاک دەتووانێ هۆکارێکی سەرەکی زێدەبوونی نەخۆشی ت.ب.ێ بێت.

بەڵام هاوکات لەگەل ئەوە تووماس ئاف بیور لەگەڵ ئەو فکرە نیە کە لە ڕێگای کۆمەکی دەوڵەتی هەموو هاووڵاتیان بتووانن بە بێ پارە خۆیان ڤاکسین بکەن.

بیور دەڵێ پێویست نیە هەموو ئەندامانی خێزان خۆیان ڤاکسین بکەن. تەنانەت پێویستە هاوکاری ئەوانە بکەین کە لە مەترسیدانە و بە ئاسانی دەتووانن تووشی ئەو نەخۆشیەبن. بۆیەش ئێمە لە بەڕیوەبەرایەتی هەرێمی سۆرملاند بە هۆی خارجێکی زۆر ناتوانین کۆمەکی هەموو تاکێک بکەین بەڵام لێدوانێکمان سەبارەت بە کۆمەک کردنی ئەو کەسانەی لە مەترسی وەرگرتنی ئەو نەخۆشیەدان.

ڤاکسین کردن بۆ نەفەرێک خەرجی ١٠٠٠ تا ١٥٠٠ کڕۆنە و لە دووای ئەوەڵ جار دەبێ ٥ ساڵ جارێک دیسان ئەو ڤاکسینە وەرگری کە ئەویش خەرجێکی تیدا دەچێت. سەرەڕای ئەوەی کە خەڵک زێدەتر خۆیان ڤاکسین دەکەن توشبوونی نەخۆشی ت.ب.ێ. زیاتر بووە. تاکوو ئێستا ئەمساڵ ٨٦ کەس تووشی ئەو نەخۆشیە بوونە و لە لایان ناوەندی بەرگری پەتابڵاوکراوە پێشبینی دەکەن کە ئەمساڵ نیزیکەی ٣٠٠ کەس تووشی نەخۆشی ت.ب.ێ دەبێت.

یەکێک لەوانەی تووشی نەخۆشی ت.ب.ێ بووە لە دووای پێوەدانی گەنە ئێسکیل لارسۆنە. لە دووای تووشبوونی ئەو نەخۆشیە ئێسکیل لە سەر ئە باوەڕەیە کە هیچ کەسێک بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی ماڵی تووشی ئەو نەخۆشیە نەبێت و کۆمەکی دەوڵەتیان پێبدرێت.

ئێسکیل دەڵی دڵنیام کە خێزانی وەها هەیە بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی ماڵی ناتووانن  نە خۆیان نە منداڵەکانیان ڤاکسین بکەن و بە هۆی جیددی بوونی ئەو نەخۆشیە من لە سەر ئەو باوەرەم کە ڤاکسینەکەی لە ڕێگات کۆمەکەی دەوڵەتی بەخۆراییبێت. لە دووای نەخۆشی ت.ب.ێ ئێسکیل تووشی چەندین گرفتی رەگیی بووە - لەرزینی دەست و پێ، گرفتی ئاگاهی و گرفتی وەبیرهاتنەوە. بە خۆشحاڵییەوە ئێسکیل بەرەو باشی دەچێت بەڵام یەک سێهوومی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی ت.ب.ێ دەبن لە دوواڕۆژدا چاکنابنەوە. ئەو گرفتانەی ڕەگیی کە تووشی دەبن بەردەوام دەبێت. زێدەبوونی گەنە لە سوید چەندین هۆکارێکی هەیە. بە پێی ئێلیسابێت لیندگرێن هۆکارێکی سەرەکی ئاو و هەوایە.  

لیندگرێن دەڵێ چەندین هۆکارێک هەیە بەڵام هۆکاری سەرەکی ئاو و هەوایە کە ئاڵووگۆڕی بەسردا دێت. تاکوو وەرخەکان گەرمتربن گەنە زیاتر دەبێت و لە ئاکام دا پێوەدانیان ژمارەی نەخۆشی ت.ب.ێ زیاد دەکات. یۆران خێرنستێت بەرپرسی بەشی چاوەدێری و پەرستاریی لە لێژنەی ناوچە و هەرێمەکان پێیوایە کە شێوەیدیکە هەیە بۆ هەرزانکردنەوەی ڤاکسین دژی نەخۆشی ت.ب.ێ.

خێرنستێت دەڵێ بێگوومان ئیمکاناتی ماڵی کەریگەری هەیە لە سەر ڤاکسینکردن بەڵام هاوکات گرینگە کە هەر باسی کۆمەکی دەوڵەتی نەکەین لەو دۆخەدا. چەندین کۆمپانیا ڤاکسین بە دژی نەخۆشی ت.ب.ێ درووست دەکەن و بەربەرەکانێیەکی زیاتر لە بەینی ئەوانەدا دەتووانێ نرخی ڤاکسینەکە بێنێتە خوار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".