foto: scanpix

باڵێۆزخانەی ڕوسیای سپی لە ستۆکهۆلم دادەخرێت

بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە باڵێۆزخانەی ڕوسیای سپی لە ستۆکهۆلم دابخرێت ئەمە بەهۆی بەرزبوونەوەی قەیرانی دیبلۆماسی نێوان سوید و ڕوسیای سپی و چاوەڕێش دەکرێت داوا لە سوید بکرێت باڵێۆزخانەی خۆی لە مینسکی پایتەخت دابخات، هاوکات ئەمڕۆ ڕوسیای سپی ڕایگەیاندووە کە هەموو دپلۆماتەکانی سوید لە وڵاتەکەی دەر دەکات. وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت دەڵێت ئەم بەرپەرچە تووندەی لۆکاشینکۆس سەرۆکی ڕوسیای سپی  ترسە لە هەوڵە دیموکراسییەکانی سوید لەو وڵاتەدا.

بڕیاری داخستنی باڵێۆزخانەی ڕوسیای لە ستۆکهۆلم لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابوردوو  باڵێۆزی سوید لە مینسکی پایتەختی ڕوسیای سپی  دەرکرا، گوایا باڵێۆز ستێفان ئێریکسۆن پشتگیری لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کردووە لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی سویدیش کارل بیلدت ڕۆژی هەینی ڕابوردوو ڕایگەیاند کە سوید چیتر ئامادە نییە پێشوازی لە باڵێۆزی نوێی ڕوسیای سپی بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".