foto:scanpix

ڕێ بە پەنابەرە سورییەکان نادرێت کەسوکاریان بهێننە سوید

دەستگەی کۆچ نیوەرۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەو پەنابەرە سورییانەی مۆڵەتی کاتییان لەسویددا وەرگرتووە بۆیان نییە کەسوکاریان بهێننە سوید.  بەڕێوبەری پرسی داد لە دەستگەی کۆچ میکائیل ڕیببەنڤیک دەڵێت پاش پێداچوونەوە بە نەریتە یاساییەکانی یەکییەتی ئەوروپا و سوید سەبارەت بە پرسی کۆچ  بڕیارمان داوە کە هەموو ئەو سوریانەی مۆڵەتی کاتییان بۆ ماوەی سێ ساڵ دراوەتێ ناتوانن کەسوکارییان بێینە سوید بەڵام هەمیشە بە پێی دۆزی پەناخوازەکە ڕیزپەڕی لە ڕیسا و یاساکاندا دەکرێت.

ئەوەشی کە چەند جار دەستگەی کۆچ ڕیزپەڕی لە یاساکاندا دەکەن ڕیبەنڤیک دەڵێت وەڵامێکی ڕاست و ڕەوان بۆ ئەو پرسیارە نییە و  تەنها لەو حاڵەتانەدا ڕیزپەڕی دەکرێت کە دۆزی کەسەکە زۆر حەساس و جیاواز بێت، پێناسەی دۆزی حەساس و جیاواز لەو حاڵەدا کە هەموو سوریای پێدا تێدەپەڕێت ڕیبەنڤیک وەڵامێکی ڕوونی بۆی نییە و دەڵێت سوید هەر بەهۆی ئەو بارودۆخە ناسکەی سوریاوە بڕیاریداوە هەموو پەناخوازە سورییەکان بەپێی سیستێمی پەنابەریی سیاسی بمێننەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".