foto: scanpix

سەربازە سویدییەکان توشی پۆستتراوما هاتوون

حەوت لەو 6500 سویدییەی لە ساڵی 2002ەوە لە ئەفغانستان سەرباز بوون نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی ناسراو بە سترێسی پۆستتراوما (posttraumatiska stresssyndom) تێدا دەرکەتووە. پاتریک ساڵی 2008 لە ئەفغانستان سەرباز بووە دەڵێت لەو کاتەوەی هاتوومەتەوە ژیانی ڕۆژانەم زۆر سەخت بووە و بێسنوور چاودێری خۆم و دەوروبەرم دەکەم بۆ نموونە گەر بمەوێ بە شەمەندەفەر بڕۆم لە دوای هەموو موسافیرەکانەوە من سەردەکەومە و دواکورسی فارگۆنەکە هەڵدەبژێرم دوای ئەوەی هەموویم بە چاو پشکنیووە و دەبێت ئاگام لە جوڵەی هەموو موسافیرەکان بێت تا ئەو کاتەی دادەبەزم.

هێزی بەرگری دانمارکی لێکۆڵینەوەیەکی هاوشێوەی لەسەر سەربازەکانی خۆی ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە لەسەدا پێنجی سەربازەکانیان سترێسی پۆستتراومایان توشهاتووە. لێکۆڵەوەرێکی سویدیش دەڵێت هێشتا ژمارەی ڕاستی ئەو سەربازە سویدیانەی لەم حاڵەتەیان هەیە  دەرنەکەوتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".