wêne: Maja Suslin/Scanpix

حەبی ئێش زێدەتر لە جاران بەکاردەبرێ

سەرەڕای ئەوەی کە دەرکەوتووە دوو حەبی ڤۆلتارێن و ئیزێ کە بەدژی ئێش بەکار دەهێنرێن بێت و زۆر بەکار بهێنرێن ئەوا دەتوانن ببنە هۆی سەکتە و مردنی مێشک، کەچی زیاتر لە رابردوو دەفرۆشرێن. لە گوێن توێژینەوەی بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید، لە ماوەی پێنج ساڵدا فرۆشی ئەم دوو حەبە کە مادەی ناودێر بە (دیکلۆفێناک)یان تێدایە بە ڕێژەی ٣٠ لەسەد لە سوید زیادی کردووە.

سەحرا بەرزی لە دەزگای حکوومەتیی دەرمان (Läkemedelsverket) دەڵێ ئێمە هەستمانا بەم زێدەبوونە کردووە بەڵام نازانین هۆیەکەی چییە؟

جێی باسە کە دەزگای حکوومەتیی دەرمان (Läkemedelsverket) ئەم حەبانەی بۆ فرۆش تەنانەت داوەتە دەست فرۆشگە ئاساییەکانیش و نەک هەر دەواخانەکان (apotek). ئەم دەزگایە بەمحاڵەوە نەخۆشان لە بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە مەنع ناکا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".