Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سیاسەتی ئاڵکۆڵ: بانێک و دوو هەوا

وێنە: سکانپیکس

هەرچەند بەپێی یاسای نوێی ئاڵکۆڵ کە ساڵێک دەبێ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەرگیرانی ئیزنی فرۆشتنی بیرە و شەراب و سیدر لە دوکانەکانی کەرەسەی خواردنفرۆشیدا ئاسانتر بۆتەوە بەڵام کۆمۆنەکان کە بەرپرسی دانی ئیزنیی فرۆشی ئاڵکۆڵن، لە شیکردنەوە و وەرددانەوەی ئەم یاسایەدا زۆر جودا بیردەکەنەوە.
شارەوانیی ستۆکهۆڵم ئیزنی بە چەند دوکانی کەرەسەی خواردنفرۆشی داوە تا ئاڵکۆڵ بە مشتەرییەکانیان بفرۆشن، بۆ وێنە بە دوکانێک لە لیلیێ هۆڵمن. کەچی لە کۆمۆنی ئۆرێ هەمان داواکاری لە لایەن کۆمۆنەوە رەتکراوەتەوە. ئەویش بە هۆی دژواریی سیاسەتی ئاڵکۆڵ.

لەیف نوورد بەرپرسی کومیتەی کۆمەڵایەتیی کۆمۆنی ئۆرێ دەڵێ ئێمە پێمان وایە کە خواردنەوەی ئاڵکۆڵی نابێ لە دوکانگەلی کەرەسەی خواردنفرۆشیدا نمایش بدرێن.

هەرچەند کۆمۆنەکان لە حاڵەتی وێکچوودا بڕیاری زۆر جوداش بستێنن، کەچی هەموویان هەر دەڵێن بەم بڕیارە پەیڕەویی یاسایان کردووە.

جا لەو جێیەوە کە یاسای نوێی ئاڵکۆڵ تەنیا ساڵێک لە تەمەنی تێدەپەڕێ و هێشتا بڕیاری دادگای بەرزی لەسەر نییە، ئەوا هیچ یاسایەکی ڕوونیش خۆ لە کێشە و ناکۆکییەکانی لێکدانەوەی، ناکاتە خاوەن. لێرەدایە کە یاساکە بەو شێوەی جۆراوجۆر دەنرخێندرێ. ئەمەیان بۆتە جێی نیگەرانیی سەرۆکی چاوەدێریی ئەنیستیتووتی دەوڵەتیی لەشساغی، ماتس لارشۆن:

ماتس لارشۆن سەرۆکی چاوەدێریی ئەنیستیتووتی دەوڵەتیی لەشساغی دەڵێ ئێمە بە نیگەرانییەوە چاو لەم وەزعە دەکەین و نامانەوێ کۆمۆنە جۆراوجۆرەکان لێکدانەوەی وا لێکجودا لەسەەر یاساکە بدەن. کێشەکە هێمنایەتیی حقووقیش دەگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".