wêne: Petr David Josek/Scanpix

سوید فڕۆکەی شەڕکەری بێفڕۆکەوان دروستدەکات

وەزارەتی بەرگریی سوید خەریکی لێکۆڵینەوە لە ئیمکانی دروستکردنی فڕۆکەیەکی یاسە کە پێویستی بە فڕۆکەوانە نەبێت. لە گوێن گۆڤاری تەکنیکی نوێ (Ny teknik) ئەم بیرۆکەیە لە بەهاری ئەمساڵدا لەگەڵ چەند پێشنیازی گونجاوی دی بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی داهاتوو هاتە گۆڕێ.

لەم ناوەدا پێشنیازی ناودێر بە (C 3) ش هەیە کە باس لە هەبوونی هەر دوو سیستەمی بێفڕۆکەوان و بەفڕۆکەوانی فڕۆکەی یاس پێکەوە دەکات. ئەم فڕۆکە نوێیە ناوی سوپس یاس (Supes-Jas) ی لێنراوە و لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٣٠ دا بەکار دەهێنرێ.

وەزارەتی بەرگری پێی وایە کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرە بێفڕۆکەوانە لە عەرزەوە کۆنترۆڵ دەکرێ و دەورێکی زۆر گرنگی لە ئوپەراسیۆنە سەربازییەکاندا دەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".