Annie Lööf / wêne: Henrik Montgomery/Scanpix

ئاننی لوێڤ خۆشەویستیی خۆی لەدەست داوە

بە پێی دەنگپرسییەک کە دامەزراوەی دێمۆسکۆپ کردوویەتی ڕێژەی خۆشەویستیی ئاننی لوێڤ سەرۆکی پارتی سەنتەر کەم بۆتەوە.

لە دەنگپرسییەکدا کە ئەم دامەزراوەیە لەسەر ئەرکی ڕۆژنامەی ئیكسپرێسن و بەشێوەی تەلەفۆن لەتەک زیاتر لە ١٣٠٠ کەسی سویدیدا کردوویەتی ئەو لە پێنجان تەنیا ٢،١٧ ی وەرگرتووە.

سەرۆکی پارتی دژەبیانیی دیموکراتە سویدییەکان، ییمی ئۆکێسۆن، تەنیا کەسێکە کە ڕادەی خۆشەویستییەکەی لە خاتوو لوێڤیش کەمترە. واتا ١،٧٦.

لە سەرووی هەمووانەوە ستێفان لوێڤێنی سوسیالدیموکراتە کە لە پێنجان ٣،٣٩ی وەرگرتووە. سەرۆکی مۆدیراتەکان کە سەرۆکوەزیریشە ٣،٢٩ لەسەد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".