داهاتووی منداڵانی ئاوتیزم بەرەو کوێ ئەڕوات؟

Zayele Autism
8:10 min

"نیگار”  ناوێکی ساختەیە بۆ ئەو دایکەی کە کوڕەکەی دیاگنۆسی ئاوتیزمی هەیە، ئەو پێی خۆش نییە ناوی ڕاستەقینەی بڵاو بێتەوە. نیگار لە لایەن دامو دەزگا سویدییەکانەوە بە پێی پێویست هاوکاری ناکرێت، ئەمەش کار ئەکاتە سەر داهاتووی منداڵەکەی بە بۆچوونی نیگار. ئەو دڵنیایە کە لە زۆری مافەکانی خۆیان بێبەرییە بۆیە هەر کۆڵی نەداوە و ناچارە هەمیشە خۆی بە دوای شتەکاندا بڕوات.

ئەو منداڵانەی کە ئاوتیزمایان هەیە ناتوانن لەگەڵ مناڵانی تر یاری بکەن و لێیان تێ بگەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە خوێندنگە بن پێویستییان بە پشتگیری تایبەتی هەیە و بە پێی یاساش ئەم مافەیان هەیە، بەڵام هەندێک لە خوێندنگەکان ئەمە پشت گوێ ئەخەن و ناڕۆن بە دوای پێداویستی مناڵەکەدا. لەوانەیە هەندێک شارەزاییان لە سەر نەخۆشییەکە هەبێت بەڵام بە دوای پێداویستی خوێندکارەکە ناکەون. نیگاریش هەموو ئەم کێشانەی هەن، هەرچەندە هاوار دەکات کە کوڕەکەی پێویستی بە ماۆستایەکی تایبەتە بەڵام ئەو مامۆستا تایبەتەی کە جاران هەیبو ئێستا نەیماوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".