" دیموکراتەکانی سوید فکرەیەکی تەواو فاشیستانە و ترسناکیان هەیە"

ساڵی پێشوو پارتی دیموکراتەکانی سوید داوایان لە پەرلەمان کردبوو ناوی ئەو پەرلەمەنتارانەیان پێ بدەن کە پاسبۆرتی ٢ وڵاتیان هەیە، واتە هاوولاتی ٢ وڵات بن، دوبەل مێدبۆریارسکاپ. ىەلام دەستەی لێکۆڵینەوەکەی پەرلەمان ئەم داواکارییەیان پەسەند نەکرد و ئاماژەیان بە یاسای زانیاری تاکە کەس کرد و دەستەی لێکۆڵەر هەروەها وتبویان کە ئەم داواکارییە خەرجی زۆر  هەڵدەگرێ.

هەر ٦ مانگ دوای ئەم داواکارییە کەنت ئێکەروت و تورالف ئالفسۆنی نوێنەرپەرلەمانی  دیموکراتەکانی سوید پێشنیازێکیان خستە بەر دەستی پەرلەمان و لەوێدا داوایان کردبوو کەسانی ٢ پاسپۆرتە ئیزن نەدرێن ببنە نوێنەری پەرلەمان. بەڵام مۆرگان یوهانسۆنی سۆسیالدیموکراتەکان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی داد بە تووندی دژی ئەم بێشنیازە وەستاو بە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێنی وت ئەم بیرکردنەوەیە تەواو فایشیستانەیە و زۆر ترسناکە. هەروەها پەر بیلی مۆدێراتەکان ناڕەزایی خۆی دەربڕی و وتی جێی داخە. ئەو ٢ پەرلەمەنتارەی  دیموکراتەکانی سوید، کە دەسپێشخەری پێشنیازەکە بوون ئەمڕۆ نایانەوێت  لەو بارەیە هیچ بدوێن بە پێی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".