کەسانی جنسوەگۆڕ زیاد دەکەن

تا دێت کەسانی زیاتر پەیوەندی بە نەخۆشەوانییەوە ئەگرن بۆ کێشەی هۆویەتی جنسییان، یان بۆ گۆڕینی جنسی خۆیان. ئەمە سەرژمێرییەکی بنکەی تەندروستییەکانی سوێد نیشانی داوە لە سەر کەسانی جنسوەگۆڕ     (Transexuella). بە پێی سەرپزیسک پەر ئاندێرش ریدێلیوس لە ئەنستیتۆی کارۆلینسکا بەشیکی زۆری ئەم کەسانە گەنجن و پێی وایە هۆی ئەمە بۆ زانیاری زیاتری گەنجەکان ئەگەڕێتەوە کە بە ئاسانی دەتوانن لە ڕیگای ئینتێرنێتەوە زانیاری پەیدا بکەن. جێی باسە لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ئالینگسۆس لیکۆڵینەوە لە سەر ١٦٧ کەس دەکرێت کە کێشەیان لەگەڵ جنسی خۆیان هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".