شلینگمانی مۆدێراتەکان واز لە کار دێنێت

پەر شلینگمان بەرپرسی ستراتیژییەکانی مۆدێراتەکان پۆستەکەی خۆی لە پارتەکەیدا بەجێهێشت. شلینگمان یەکێک لە کەسە نزیکەکانی سەرۆکوەزیر بووە و یەکێک لە دەسپێشخەرانی مۆدێراتە نوێخوازەکان بووە، کەچی بڕیاری داوە پێش لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤ واز لە کار بهێنێت، شلینگمان بە ڕادیۆی هەواڵەکانی سوێد، ئێکۆتی وت پێم وایە مۆدێراتەکان یەکجار باش ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٤ و ، منیش بە دڵ پێم خۆشە شتێکی تازە تاقی بکەمەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".