تەنها زمانی ئینگلیزی بەس نییە بۆ سوید

جگە لە زمانی ئینگلیزی سوید گرنگی بە فێربوونی زمانە بێگانەکانی دیکە نادات، گەر وا بڕوات بواری سیاسی، کلتوری، کۆمەڵایەتی و ئابووری بەرەو دواوە دەچێت. ئەم هۆشدارییە لەلایەن پرۆفێسۆری بواری زمانی سەردەم کامیللا  باردێل لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە دراوە.

-  ئێمە لە سوید  زانیارییەکی باشمان لەسەر زمانی دیکە هەیە و هەموو دەزانین کە گرنگە لە کاتێکدا وڵاتێکی بچوکین و ژمارەیەکی کەم بە زمانی سویدی دەدوێن بەڵام پرۆفێسۆر باردێل دەڵێت لە حاڵی حازردا جگە لە زمانی ئینگلیزی گرنگی بە زمانی دیکە نادەین ئەوەش سوید دەخاتە بەردەم ئەگەری دواکەوتن.

پێشتر بواری پیشەسازیی سوید  (svenska näringslivet) و ئەکادێمییەکانی سوید (Svenska Akademien) هەروەها (Lärarförbundet) سەندیکای مامۆستایانیش هۆشداریی ئەوەیان دا کە پرسی گوێپێنەدان و پشتگوێخستنی خوێندنی زمانە بێگانەکان دەبێت بە هەند بگیرێت.  ئێستاش دوو لە پرۆفێسۆرانی بواری زمان دەڵێن گەر سوید بە نیازە لە ئاستی نێونەتەوەیی پێشەنگ بێت دەبێت پرسی زمان لەبەرچاو  بگرێت. 

- ئێستا لە فێرگا ئامادەییەکاندا فێڕخواز هەیە کە ئەو قۆناغە تەنها بە زمانی سوید و ئینگلیزییەوە دەبڕن و لە زمانەکانی دیکە دەرناچن.

کامیلا باردێل لە زانکۆی ستۆکهۆلم مامۆستایە، لەو زانکۆیە هێشتا ئینستیتیوتی زمانی سەردەم بەر شەپۆلی کەمکردنەوەی وانەی زمانی بێگانە نەکەوتووە بەڵام  بۆ نموونە لە زانکۆی یۆتۆبۆری و فێرگای باڵای مێلاردالەن، کاڵستاد و سیۆدەرتیۆنیش لە ستۆکهۆلم دەبینرێت کە ژمارەیەک لە وانەی زمانە بێگانەکان لابراون. بۆ نموونە لە زانکۆی یۆتۆبۆری زمانی چیکی، بولگاری، هۆڵەندی، پۆڵۆنی و عیبری لابراوە و بەمزوانە  ئیتالیش لا دەبرێت.

-  هەڵبەتە ڕەنگە بە هۆی ئابوورییەوە هەندێک وانە لا زانکۆ و فێرگا باڵاکان لا ببرێت بەڵام ئەوەی کە بووەتە دیاردە لابردنی وانەی زمانە بێگانەکانە، باردێل دەڵێت ئەوەی کە بۆتە جێی پرسیار ئەوەیە کە بۆچی وانەکانی دیکە لانابرێت بۆچی تەنها وانەی زمان گرنگی پێنادرێت.

بڕیاری لابردنی وانەی زمانە بێگانەکان لە زانکۆی یۆتۆبۆری لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی وانە ئینسانییەکانەوە بوو نەک سەرۆکایەتی زانکۆ، هێلێنا  لیندهۆلم شەڵتز لە سەرۆکایەتی زانکۆوە دەلێت بۆ نموونە لابردنی زمانی ئیتاڵی چەند هۆکارێکی هەبوو وەک داوای فێرخوازان لەسەر ئەو وانەیە کەم بوو هەروەها لە کڤالیتێ یاخود ئاستی چۆنییەتی ئەو وانەیەش کۆڵدرابۆوە. 

ئەم بڕیارەی زانکۆی یۆتۆبۆری پێش مانگێک کاردانەوەیەکی ناوازەی لە لایەن ئەکادێمییەکانی سوید نایەوە کە پێیان وایە لابردنی وانەی زمانی ئیتالی و زمانەکانی دیکە جێی پرسیار نییە و دەبێت لە هەمووزانکۆکانی دیکەشدا لەبەرچاو بگیرێت. بەڵام زانکۆی یۆتۆبۆری پرسی وانەی زمانی بێگان و لابردنی لەسەر ئاستی سوید گفتوگۆی لەسەر بکرێت بەشێوەیەک باس لە دابەشکردنی ئەو وانانە بکرێت، کام زمانانە بەهەند بگیرێت و لە کام زانکۆ بخوێنرێت.

-  لەبری ئەوەی هەموو زانکۆکان خوێندنی کورت و بچوکیان هەبێت کە ناگەنە ئاستی  لێکۆڵینەوە باشتر وایە لە هەندێک زانکۆدا کۆبکرێتەوە  بەو شێوەیە گەرەنتی ئەوە دەکرێت کە هەموو بزانن بۆ نموونە خوێندنی زمانی ئیتالی لەسویددا هەیە بەڵام لە هەموو زانکۆکاندا نییە.  شەلز لە زانکۆی یۆتۆبۆرییەوە دەڵێت.

کاتێک ئاماژە بە ناگرنگی هەندێک زمان دەکرێت و وانەکانی لادەبرێت داوای لاوانیشی لەسەر کەم دەبێتەوە و دەرئەنجام ئەو وانەیە لە زانکۆدا لا دەبرێت.  نیگەرانی ئەوەم  کە سوید کەوتبێتە بازنەی دەرنەچوون لەم کێشەیە پرۆفێسرۆر باردێل دەڵێت لەو حاڵەتەدا پرسی ئابووریی نییە کە دەبێتە هۆی لابردنی وانەکە بەڵکە پرسی هەڵوێست و چۆنییەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ هەندێک وانەی زمان.

لە سەردەمێکی وەک ئێستادا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دوو یان زیاد لە زمانێک دەزانن لە سویددا لاوان لەو سەرمایە کلتورییە بێبەش دەبن، لەسەدا 20 ی کارگە بچوک و مامناوەندییەکان  گرێبەستیان بۆ ناکرێت بە هۆی نەزانینی زمانەوە بەراورد بە دانمارک ئەو ڕێژەیە لەسەدا چوارە. لێکۆڵەرەوان دەڵێن سوید سوود لە زمانی ئەو کەس و کارگانەش وەرناگرن کە لە وڵاتانی دیکەوە دێن، ئێمە لە سوید بیرمان دەچێت کە لەم سەردەمەدا کە بەردەوام لە گۆڕاندایە ناکرێت تەنها پشت بە زمانی ئینگلیزی ببەسترێت بۆ نموونە وڵاتی چین و بەرازیل کە ئێستا لە پێشکەوتندان گرنگە زمانەکانیان بزانین تا بتوانرێت پەیوەندیان لەگەل ببەسترێت. بەڕای پرۆفێسۆر کامیلا باردێل.

لە حاڵی حازردا پرۆفێسۆری بواری زمانی سەردەم کامیلا باردێل و هاوڕێکەی بێنگت نوڤێن لە پلانێکی وەزارەتی کاروباری خوێندن دەکۆڵنەوە و باردێل دەڵێت دەبێت فریا بکەوین پێش ئەوەی ئەو بوارە گرنگانە لە ناو ببرێن. چونکە سازدانەوەیان ئاسان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".