٣ مناڵی سویدی لە غەزە گیریان کردووە

لە ناو جەرگەی شەڕ و ناکۆکیەکانی غەزە ئەمڕۆ ٣ مناڵی سویدی لە لایەن باوکیانەوە گیراون و لەوەتەی هێرش کراوەتە ئەو ناوچەیە کەس ئاگای لێیان نەماوە. مۆنیکا گرانات دایکی منداڵەکانەو لە ٨ ـی نۆڤامبرەوە هەواڵیان نازاێت و دەڵێت لەوەتەی هێرشەکان دەستیان پێ کردووە نەمتوانیوە بە هیچ جۆرێک پەیوەندیان پێوە بکەم، تەنها دەزانم کە پێش لەوە حاڵیان خراپ بووە بەڵام ئێستا ئیتر ئاگام لێ نەماون.

 ئەو ٣ مندالە سویدیە تەمەنیان ٩، ١٠ و ١٣ ساڵانە و مانگی یولی ئەمساڵ لەگەڵ باوکیان سەفەرێکیان بۆ میسر کرد و دواتر لەوێوە بەرەو غەزە ڕۆیشتن و ئیتر نەگەڕاونەتەوە. ئگەرچی ئەم مناڵانە فڕێنرابوون بەڵام هەر پەیوەندیان لەگەڵ دایکیان هەبوو، بەڵام ئیتر دوای دەستپێکی هێرشەکان لەوێ ئەو پەیوەندیەش پچڕا. وەزارەتی کارو باری دەرەوە ئاماژە بە نهێنی پاراستنی کاروبارەکان دەکا وهیچ لە بارەی تەندروستی و پەیوەندیان لە گەڵ مناڵەکان نادرکێنێ. بەڵام ئولا پیلبلاد کارمەندی بارەگای حکومەت بە ڕادیۆی نێونەتەوەیی سویدی وت کە وەزارەتی کاروباری دەرەوە (UD) جگە لەوەی کە دەزانێت مناڵەکان لە ژیاندان هیچ زانیارییەکی تری لە لا نییە

فەڵەستین گرێدراو بە پەیمانی هاگ نییە، پەیمانێک کە چۆنییەتی مامەڵە کردنی لەگەڵ مناڵانی بێ سەر و شوێن دیاری کردووە، ئەو وڵاتانەی کە ئەم پەیمانەیان ئیمزا کردوە ئاسانتر کاریان لەگەڵ دەکرێت و وەزارەتی کاروباری دەرەوە هاوکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەم مناڵانە. ساڵی ١٩٨٩ سوێد گریبەست بەم پەیمانە بوو. دۆزینەوەی ئەو مناڵانەی کە بێسەروشوێنن لەو وڵاتانای ئەم پەیمانەیان ئیمزا نکردووە ئاسان نییە و کاری دام و دەزگا سویدییەکان دژوار دەکات. ئاندەرش یۆرلەی بەرپرسی چاپەمەنی (UD) بە پێ ١ـی ڕادیۆی سویدی وت لە غەزە کە گرێبەست بەم پەیمانە نییە ئەم شێوە دامو دەزگانە نین تا هاوکارییان لەگەڵ بکرێت.بۆیە دەبێت ڕێگایەکی تر بدۆزینەوە ئەگەر هەمووار بێت، بۆ نموونە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتداران.بە پێی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ئێستا نزیکەی ٢٠٠ مناڵی سویدی فڕێنراون و پێدەچێت بە هۆی ئەو جم و جۆلە فراوانەی ئەمڕۆ لە نێوان وڵاتانی دنیادا ئەم ژمارەیەش زیاد بکا. بە بۆچوونی میا دانیەلسۆن لە تۆڕی مناڵانی ونبوو، وەزارەتی کاروباری دەرەوە لەم دۆخانەدا هەمیشە بێلایەنە، چۆن دەکرێت کاتێک مناڵێک دیار نییە بێ لایەن و بێدەنگ ڕاوەستی؟؟.

ئەو دایکو باوکانەی کە مناڵەکانیان دیار نامێنن و لە وڵاتێکن کە گرێبەستی پەیمانی هاگ نییە نازانن پەنا بۆ کوی بەرن بە بڕوای میا دانیەلسۆن کە خۆی ٣ ساڵ لەمەوبەر کورەکەی فڕینرابوو و ئێستا جێگری بەرپسری تۆڕی مناڵانی ونوبووە،ئەو دەڵێت بۆ پشتگیری مادی لەو دایک و باوکانە دەبێت وەزارەتی کاروباری دەرەوە (UD) هاووکاری بکات. بەڵام ئاندەرش یۆرلەی بەرپسی چاپەمەنی (UD) دەڵیت ئێمە بە پێی یاسا کار دەکەین و ئەگەر بمانەوێت گۆڕانکاری لە یاسا و ڕیساکاندا بکرێت ئەوا دەبێت پەرلەمان ئەو بڕیارە بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".