foto: scanpix

پەرلەمانتارە کوردەکان داوایان لە سوید کرد ئەنفال بە جینۆساید بناسێنێت

Anfal i svenska riksdagen
4:02 min

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لە سەردانێکیاندا بۆ سوید ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە ، یەکێک لەو تەوەرانەی  خراونەتەوە بەر باس پرسی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفالە کە هەفتەی ڕابوردوو لیژنەی سیاسەتی دەروەی سوید بەکۆی دەنگ پیشنیازەکەیان پەسەند کرد و 28 ی ئەم مانگە لە پەرلەمانی سوید دەنگی لەسەر دەدرێت.  ڤیان عەبدولڕەحیم عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ و لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لەو بارەیەوە بۆ زایەڵە دوا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".