Doha, foto: Karim Sahib/Scanpix.

وڵاتانی جیهان لە دۆحە پرسی ئاووهەوا تاووتوێ دەکەن

ئەمڕۆ لە دۆحەی پایتەختی قەتەر نوێنەرانی چەندین وڵاتی جیهان بۆ دانوستان لەسەر پرسی ئاووهەوا کۆدەبنەوە، ئەم کۆبوونەوەیە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ساز دەدرێت و یەکێک لەو پرسە گرنگانەی ئەمجارە دەخرێتە بەر باس پرۆتۆکۆلی کیۆتۆیە (kyotoprotokollet) کە بۆ نموونە تایبەتە بە مەرجی بازرگانی و کەمکردنەوەی دەرچە ژینگەشێوێنەکان.

وڵاتانی گەشەسێن گرنگییەکی تایبەت بەم کۆبوونەوانە دەدەن و بەتەوسەوە چاوەڕیی ئەوەن بڕیار لەسەر وەرگرتنی ئەو کۆمەکە بدرێت کە بۆ پاراستنی ئاووهەوا تەرخان کراوە. 

-  ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریان داوە کە چۆن ئەو کۆمەکە بەکاردەهێنرێت ماوەتەوە ئەوەی کە پارەکە دابین بکرێت، یوکێ لینگ بەرپرسی تۆڕی ئاووهەوای(Third World Network) دەڵێت. جێی باسە ئەو فۆندە سەرەتایییەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ وڵاتانی گەشەسێنی تەرخانکردووە تا خۆیان لە گۆڕانکارییەکانی ائووهەوا بپارێزن لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تەواو دەبێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە تا ئەو کاتەی فۆندێکی نوێ تەرخان دەکرێت واتا ساڵی 2020 چی روو دەدات و پارەی ئەو فۆندە چۆن تەرخان دەکرێت. 

کۆنفرانسی ئەمساڵ لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەدا بەستراوە کە هۆشداری ئەوە دەدەن چی زووە دەبێت فریای ئاووهەوا بکەون و دەرچە ئاووهەواشێوێنەکان دەبێت کەم بکرێنەوە. هەروەها ئەوەشی کە پلەی گەرمای زەوی لەبەردەم مەترسی زیادبووندایە بە دوو پلەی سەدی، ئەویش دەرئەنجامی دژواری دەبێت.

جێی باسە پێش سێ ساڵ لەمەوبەر لە کۆبەنهاگەنی پایتەختی دانمارک کۆبونەوەکانی تایبەت بە پرسی ئاووهەوا شکستیان هێنا و وڵاتان نەگەشتنە ڕێککەوتنێکی خوازراو لەو کاتەوە متمانە بە دانوستانەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کەمبۆتەوە و چاوەڕیی ئەوی لێ ناکرێت دەرئەنجامی کاریگەری بۆ پرسی پیسبوونی ئاووهەوا هەبێت.  لەهەمان کاتدا ئاماژە بە گرنگی ئەم کۆبونەوانە دەکرێت و وەک پلاتفۆرمێکی تاقانە چاوی لێ دەکرێت کە پرسی ئاووهەوا لە سەر ئاستی جیهان دەخاتە بەرباس.

-  هەرچەندە باس لە کەمکردنەوەی دەرچە ئاووهەوا شێوێنەکانە بە لەسەدا 15 بەڵام گرێبەستی کیۆتا گرنگە و بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە وڵاتانی پیشەسازی بەرپرسێتی خۆیان لە  پاراستنی ئاووهەوا نیشان دەدەن و ئەوەش بۆ وڵات گەشەسێنەکان گرنگە. بەڕای یوکی لینگ

ئێستاش کە جارێکی دیکە وڵاتانی جیهان کۆبونەتەوە دەبێتە لەسەر ناوەڕۆکی پرۆتۆکۆلی کیۆتا ڕێکبکەنەوە و کە تاکە گرێبەستە لە پرسی کەمکردنەوەی دەرچەی ئاووهەواشێوێن و ڕێکخستنی بازرگانی دەرچە دەکۆڵێتەوە. بازرگانی دەرچەش بەو مانایەیە کە ئەو وڵاتانەی مافی تایبەت بە ئاووهەوا پارێزییان کڕیوە و بەو پیێە بۆیان هەیە لە کارگە و پرۆسەکانی دیکەی بەرهەمهێناندا ڕێژەیەکی دیاریکراو دەرچەی هەبێت گەر لەوە کەمتر بەکاربهێنن کە لە گرێبەستەکەیاندا بۆیان دیاریکراوە دەتوانن بیفرۆشنەوە بە وڵاتێکی دیکە کە دەرچەکانی لە چاوەڕوانکراو زیاتر بووە.

لە کۆبوونەوەکانی ساڵی ڕابوردوو لە شاری دوربان لە باشوری ئەفەریقا هەموو وڵاتنی بەشدار لەسەر ئەوە پێکهاتن کە پلاتفۆرمی دوربان ساڵی 2012 دەبێت بخرێتە کار، کە پێکهاتووە لە چەند ڕێسایەک کە وڵاتان پابەند دەکات بە مەرجی کەمکردنەوەی دەرچەی ئاووهەوا شێوێن و کۆنترۆڵکردنیان.

ئەو ڕێسایانە هێشتا دیارنین و لە کۆبونەوەکانی ئەمساڵدا دەخرێنە بەر باس، بەڵام یوکی لینگ بەهەرحاڵ باوەڕی بەو دانوستانانە هەیە و دەڵێت دەرئەنجامی باشیان هەبووە، بەڵام ئەوەی کە گرنگە بکرێت ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی بەهێزن و سەرچاوەیان هەیە بۆ گۆڕین و کاریگەرییان لەسەر ئەم پرسە دەبێت دەبێت بە ئەرکی خۆیان هەستن. بەڕای یوکی لینگ.

بەکورتی، ئەمڕۆ لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دیسان کۆبونەتەوە دوو پرسی چارەنوسساز دەخرێتە بەر باس، یەکەمیان درێژکردنەوەی ڕێککەوتنامەی کیۆتایە کە وڵاتانی جیهان بەچەند مەرجێکەوە دەبەستێتەوە و ناچاریان دەکات دەرچە ئاووهەواشێوێنەکان کەم بکەنەوە و پرسێکی دیکە ئەوەیە کە لەسەر گرێبەستێکی دیکە پێکبێن کە تا ساڵی 2015 دەبێت بەندەکانی دیاری کرابن.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".