"ئەو کەسانەی کاریان دەست دەکەوێت لێرە دەڕۆن"

ئەگەرچی هەوڵ و سەرمایەگوزارییەکی زۆر کراوە بۆ گەشە پێدان و بنبڕ کردنی جودایی نێوان گەڕەکەکانی سوید، بەڵام تا دێت لە هەندێک ناوچە جودداییەکان هەر زیاد دەکەن. بۆ نموونە لە گەڕەکی ئاندەرشبەری لە هالمستاد سەرمایەگوزارییەکی فراوان ئەمنییەتی گەڕەکەکەی زیاد کردووە، بەڵام جوداییەکانی نێوان دانیشتوان هەر وەک خۆیان ماوون بە بۆچوونی هێلێن  بلومبەری بەرپرسی بەشی گواستنەوەی شەریکەی خانووبەرەی (HFAB).

گەرەکی ئاندەرشبەری کە یەکێک لەو ٣٨ گەڕەکانەیە جوداییەکی زۆری تێدایە و حوکوومەت بە تایبەتی کاریان لە سەر دەکات، بێ کارو نەخۆشی زۆرە. شەریکەی خانووبەرەی (HFAB) سەر بە شارەوانی ویستی کە گەڕەکەکە هەندێک سەرنجڕاکێش کات  بۆیە لە بواری جوانکارییەوە کاریان لە سەر کرد. هێلێن بلومبەری دەڵێت ٢ خانووی بەرزمان ڕووخاند و لە بناغەڕا دیسانەوە دروستمان کردەوە، ئەمە تەنها بۆ ئەوەی دیمەنێکی جوان بە گەڕەکەکە بدەین، جوانی و پاکو خاوێنی شوینەکە بە ناوبانگ دەکات.

شەریکەی (HFAB) ڕادەگەیەنێ کە لە ماوەی ئەم ٥ ساڵەدا نزیکەی ١٩٥ ملیۆن کرۆنیان لە گەڕەکی ئاندەرشبەری خەرج کردووە، لە ڕووی دەرەوە خانووەکان نوێ کراونەتەوە، ساڵۆنێکی وەرزشی نوێ و سەنترومێکی تازە دروست کراون، هەر ئەمەش لەوانەیە وای کردبێت کە ژمارەی دەنگدەران لە هەلبژاردنی پێشوودا زیاتر لە جاران بوو. لەگەڵ ئەمەشدا هاوکاری نێوان دەر و جیرانەکان پێکەوە وای کردووە  تاوانەکان کەمتر ببنەوە و ئەمنییەتێکی زیاتر لە گەڕەکەکە پەیدا بێت.

بەڵام هەر وەک گەڕەکەکانی دییکەی تووشبوو لێرەش زۆر کار ماوە بکرێت. سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵ و خواستە بۆ گەشە پێدانی ئەم گەڕەکانە بەڵام ژمارەی کەسانی نێوان ٢٠ تا ٦٤ ساڵ کە کاریان هەبێت لەم ١٢ ساڵەی دواییدا کەمی کردووە بە پێچەوانەی ناوچەکانی دیکەی وڵات. کێشەیەکی بەر چاوو کە لە ئاندەرشبەری دەبینرێت ئەوەیە، کاتێک کەسەکان کاریان دەست دەکەوێت ماڵەکەیان دەگوازنەوە، ئەمە قسەکانی کەنت نیلسۆنن لە (Medborgarservice)، خزمەتگوزاری دانیشتووان لە ئاندەرشبەری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".