ماددە هۆرمۆنشێوێنەکان لە ژینگەدا زۆرن

کاریگەری ئەو ماددە هۆرمۆنشێوێنانەی لە ژینگەدا هەن لەوە بەرفراوانترە کە تا ئێستا زانراوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ژینگە کە پشتی بە لێکۆڵینەوەیەکی سویدی بەستووە کاریگەی ئەو ماددانە لەسەر منداڵ لە سەردەمی کۆرپەوە دەست پێ دەکات.

ماددە کیمییاوییەکان لە زۆربەی ئەو شتومەکانەدایە کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکارییان دەهێنین، بۆ نموونە خواردن و ناوماڵ و کەلوپەلی دیکە.  کاریگەری ئەو جۆرە ماددانەی کە بێ ئەوەی پێ بزانین دێنە جەستەمانەوە بۆ نموونە شێواندندی کۆرپە، نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ و شەکرەیە هەروەها کاریگەریی لەسەر سیستێمی بەرگری و سیستێمی ئەعساب هەیە.

نموونەی ئەو ماددانەش قوڕقوشمە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".