یەکەم فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ستۆکهۆلم ساز دەکرێت

لە سبەینێوە تا 24 فێبرواری بۆ یەکەمجار فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ستۆکهۆلم ساز دەدرێت، یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵەکە بە فیلمی گوڵەکانی کەرکوک (Flowers of Kirkuk) دەست پێ دەکات، فیستیڤاڵەکە لە سینەمای (Bio Rio) لە ستۆکهۆلم بەڕێوە دەچێت و سەرجەم 13 فیلم نیشان دەدرێت.

لەبەرنامەی سبەینێی زایەڵەدا ڕاپۆرتێک سەبارەت ئەو فیستیڤاڵە پەخش دەکرێت.