ستۆکهۆلم ژینگە پارێزە

ئەنجوومەنی شارەوانی هەرێمی ستۆکهۆلم لە ژینگەپارێزیددا لە پێشەنگدایە ئەمە بەپێی بەدواداچوونی ڕۆژنامەی (miljöaktuellt)، هەڵسەنگاندنەکە لەسەر بنەمای بۆ نموونە بەکارهێنانی کەلوپولی ئێکۆلۆگی، ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا و سەرمایەگوزاری لەسەر ئوتومبێلە ژینگەپارێزەکان بووە. ستۆکهۆلم 24 نیو لە 36 نمرەی بەدەست هێناوە دوای ئەو ڤارملاند  بە 24 پلە و ئینجا کالمار 22 پلە.

گوستاڤ ئەندەرشۆن ڕاوێژکاری پرسی ژینگە لە هەرێمی ستۆکهۆلم دەڵێت ئەو پلەبەرزەمان لەبەرامبەر هەوڵێکی زۆر بۆ پارازستنی ژینگە بەدەست هێناوە بەڵام ‌هێشتا کاری نەکراو لەو بوارەدا زۆرە بۆ نموونە هاندانی خەڵکی بۆ بەکارهێنانی ڕێگەکانی گواستنەوەی گشتی . 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".