وێنە: لەماڵپەڕی دەستگەی چاودیریی ژمێریاری وەرگیراوە

کاری حوکوومەت بۆ بەرگرتن لە گەندەڵی کەمهێنە

دەستگەی چاودێریی ژمێریاریی دەوڵەت (Riksrevisionen) ڕەخنە لە کاری حوکوومەت دژ بە گەندەڵی دەگرێت و پێی وایە کە ژمارەیەکی کەم لە دەستگە دەوڵەتییەکان کار بۆ بەرگرتن لەو دیاردەیە دەگرن. یان لانداڵ ژمێریاری دەوڵەتی لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ی ئەمڕۆدا نوسیوویەتی.

لەو وتارەدا ڕەخنەئامێزەدا نوسەر سەری لەوە سوڕماوە کە چۆن تا ئێستا دەوڵەت ئاگای لە کاری دەستگەکان بۆ بەرگرتن لە گەندەڵی نییە لە کاتێکدا لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابوردوودا چەندین رووداوی گەندەڵی دەرکەوتن بۆ نموونە لە دەستگەکانی کۆچ، بیمەی گشتی و دەستگەی چاودێریی تاوانکاری.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".