Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal. Giftig rök sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Alla som befinner sig i området bör bege sig därifrån. Boende i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat igår kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

لەمەوبەدوا تا تەمەنی ٦٩ ساڵی ئەتوانیت کار بکەی

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 februari 2013 kl 11.03

لەوە ئەچێت مافی کارکردن تا تەمەنی ٦٧ ساڵ، بەرز بکرێتە بۆ ٦٩ ساڵ. ئەمڕۆ مرۆڤ تا تەمەنی ٦٧ ساڵی مافی کارکردنی هەیە، لە هەمان کاتدا مافی وەرگرتنی خانەنشینیش بەرز ئەکرێتەوە. ئەمڕۆ دەکرێت لە تەمەنی ٦١ ساڵیەوە خانەنشین بیت، بەڵام ئەگەر بێت و ئەم پێشنیازە سەر بگرێت، ئەوا لە تەمەنی ٦٣ ساڵیەوە دەکرێت پارەی خانەنشینی وەرگریت. ئەمە پێشنیازەێکی لیژنەی کاروباری خانەنشینی سەر بە دەوڵەتە، کە بە نیازە مانگی چوار بیخاتە بەر دەست بە پێی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر.

هێشتا نادیارە لە کەیەوە ئەم پێشنیازە تازە بە کار ئەکەوێت، بەڵام بە پێی ڕۆژنامەی یۆتەبۆریس پۆستەن دەستەی لێکۆڵەران دەیانەوێت بەرە بەرە گۆڕانکارییەکان دەست پێ بکەن تا بە تەواوی جێ ئەگرن. پێش لە هەموو شت پێشنیازەکە ئەخرێتە بەر دەست، دوواتر ئەدرێتە دەستی دامو دەزگەکان بۆ هەڵسەنگاندن و لە کۆتاییدا پێشنیازەکە دەبێت لە لایەن دەستەی خانەنشینانیشەوە پەسند بکرێت، دەستەیەکن لە نوێنەرانی حوکوومەت. ئیتر کاتێک حوکوومەت پێشنیازەکەی کرد ئەوجار پەرلەمان ئەتوانێ پەسەندی بکات. ئەو کەسەی کە ئەمڕۆ خۆی پارەی خانەنشینی ئەخاتە لاوە، ئەوتوانێت لە تەمەنی ٥٥ ساڵییەوە بەکاری بێنێت، ئەم پرسەش باسی لێوە ئەکرێت و ئەگەری بەرزکردنەوەی ئەمەش هەیە، بەڵام هێشتا نازانن چەند ساڵی بەرز بکەنەوە.

جێی باسە هەر ساڵێک لەمەو پێش بوو فڕیدریک ڕاینفەلدتی سەرۆکوەزیر پێشنیازی کرد مرۆڤەکان تا تەمەنی ٧٥ ساڵی کار بکەن.    پێشنیازەکەی ڕاینفەڵدت کە دەیوت با ئەو کەسانەی کە ماندوون لە کارەکانیان بڕۆن بخوێنن و هەوڵبدەن کارێکی تر بکەن، بەڵام ئەم پێشنیازە یەکسەر ڕەخنەی تووندی لێگیرا، یەکێک لەوان توماس ئێنەروتی وتەبێژی پرسی خانەنشینی سوسیالدیموکراتەکان بوو، ئێنەروت دەیوت بۆ هەندێک کەس زەحمەتە تەنانەت تا تەمەنی ٦٥ ساڵی کار بکەن جا تا بگاتە ٧٥.

هەروەها کارینا لیندفەلت بەرپرسی، پرسی خاوەنکار لە دەزگای پیشەسازی و بازرگانی سوید گومانی لەم پێشنیازە هەبوو و وتی من پێم وا نییە لەو تەمەنەدا کەس ئامادە بێت واز لە کاری ڕەسمی خۆی بێنێت، ببێت بە خوێندکار و دوایا دیسان لە سەرەتاوە بە دوای کاردا بگەڕێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".