بە پەنجە بۆ خیانەتی ژنەکەی گەڕابوو بەپێی دادگا دەستدرێژی نییە

ئەو پیاوەی بەزۆر پەنجەی بۆ ناوگیانی دۆستەکەی بردبوو تا بزانێت خیانەتی لێ کردووە یان نا لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوە (Hovrätten) لە سزای دەستدرێژیی جنسی ئازادکرا و لەبری ئەوە لەژێر ناوی زۆرلێکردنی نایاسایی سزاکەی بۆ کەم کرایەوە.

ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەی (Dagens Juridik) دا هاتووە و بەڕای دادگای تێهەڵچوونەوەی سڤێیا مەبەستی پیاوەکە لەو کارە سێکسکردن نەبووە بۆیە ناتوانرێت لەژێر ئەو ناونیشانەدا حوکم بدرێت. جێی باسە دادگای سەرەتایی (Tingsrätten) سزای دوو ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بە تاوانی دەستدرێژیی جنسی بۆ دیاری کردبوو بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە سزاکەی کردە ساڵێک و دوو مانگ زیندانی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".