Foto: Pontus Lundahl/Scanpix.

زیادکردنی ماوەی خوێندنی سویدی پێشنیاز کرا

حوکوومەت بەنیازە ماوەی خوێندن بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان درێژتر و ئەنجامی وانەی سویدیش باشتر بکرێت.  ئەمە پێشنیازێکە ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری کاروباری خوێندن یان بیۆرکلوند و وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ لەسەر لیستی پارتی گەل پێشکەش کرا. بیۆرکلوند دەڵێت بۆ ئەم کارە پێویست بە زۆرەملێی نییە بەڵکە زۆرینە خۆیان لەگەڵ ئەوەدان کە دەبێت بواری باشتریان بۆ فێربوونی سویدی بۆ بڕەخسێت.

زۆربەی فێرخوازانی بیانی لەم ساڵانەی دواییدا لە وڵاتەکانی وەک ئەفغانستان و سۆمالەوە هاتوون لەو وڵاتانەشدا سیستێمی خوێندن بەهۆی جەنگەوە داڕماوە و کاریگەری لەسەر ئەنجامی خوێندنیان لە سوید هەیە، هەربۆیە دەبێت خوێندن بەپێی پێداویستییەکانیان بگونجێنرێت. بەڕای وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ.

ئەو پێشنیازە بۆ ئەو منداڵانەیە کە لە دوای تەمەنی دوانزە ساڵییەوە هاتوونەتە سوید تا ئەوکاتەی دەگەنە ئامانجی دیاریکراوی خوێندن یاخود تا ئەو کاتەی تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ.  بەپێی ئەو پێشنیازە بۆ نموونە فێرخوازان لە چوار وەرزی یەکەمی خوێندنیان لە سوید سێ سەعات وانەی سویدی زیاتر لە هەفتەیەکدا بخوێنن و چیتر فێرخواز لە ساڵیک زیاتر لە پۆلی ئامادەکردندا نەمێنێتەوە وهەرزوو دەست بە خوێندنی ئاسایی وەک فێرخوازەکانی دیکە بکات.

ئەوەشی کە فێرخواز لەساڵی یەکەمی خوێندنیدا سویدی لە وانەکانی دیکە زیاتر بخوێنێن و دایک و باوکیشی لە ئەنجامی خوێندنەکەی بەبەردەوامی ئاگادار بکرێنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".