حوکوومەت لەسەر کەمکردنەوەی باجی ناوچە پەڕاوێزەکان ناکۆکن

حوکوومەت لەسەر ئەو پەیمانە ناکۆکن کە پێش هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2010 ڕایانگەیاند کە بەو پێیە گەر بێت و ڕێژەی باج لەو ناوچانەدا کەم بکرێتەوە کە پەڕاوێزن واتا بێکاری و کێشەی کۆمەڵایەتی تێید ابەرفراوانە بۆ نموونە لە گەڕەکی ڕینکەبی لە ستۆکهۆلم و ڕوسەنگۆردی مالمیۆ ڕێ بۆ کارگەسازی و کاری نوێ خۆش دەکرێت.

کەچی ئێستا بۆ نموونە مەسیحییەدیموکراتەکان دەڵێن لێکۆڵینەوەکان تا ئێستا ئەوەیان نەسەلماندوە کەمکردنەوەی باج ڕێ بۆ کاری نوێ خۆش بکات. پاری گەلی لیبراڵ لەزاری وەزیری هاوگونجییەوە بەپێچەوانەوە پێیان وایە کە ئەو کارە کاریگەریی باشی دەبێت، هەرچی مۆدێراتەکان و پارتی سێنتەرە ئەو پێشنیازەیان پێ باشە بەڵام تا ئێستا هەڵوێستێکی ڕوونیان ڕانەگەیاندووە. بەو پێیە ئەو ئامانجەی ئولێنهاگ و پرۆژەکەی ناگەنە ئەنجام.