foto: scanpix

کوڕان لە کچان زیاتر کات لەفێرگادا بەسەر دەبەن

کوڕانی قۆناغی سەرەتایی لە کچان زیاتر کات لە فێرگادا بەسەر دەبەن، ئەمە بەدواداچونێکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی داوە تێیدا چاو لە خشتەی خوێندنی هەفتانەی 9500 فێرخواز کراوە و پێنج کۆمۆن لە گۆترە بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە هەڵبژێردراون (Lerum, Norrtälje, Partille, Karlstad,Trosa).  

بەو پێیە کوڕان بەگشتی لە هەفتەیەکدا دووسەعات و نیو زیاتر لەکچان لە فێرگادا دەمێننەوە تەنها لە کاڵستاد نەبێت هەردووکیان وەک یەک لە فێرگادا کات بەسەر دەبەن. هۆکارەکەش بەڕای مییا هێیکیلا بەڕێوەبەر لە بواری پەروەردەدا روون نییە مەگەر ئەوە نەبێت کە ڕەنگە دایکوباوکان بێمەبەست ئاگاداریی زیاتری کچەکانیان وەک لە کوڕان دەکەن و ترس لە درەنگکەوتنی کوڕان ناکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".