عەمبارکردنی پاشماوەی ئەتۆمی تیشکی ڕادیۆئەکتیڤ بڵاو دەکاتەوە

کۆمپانیای سویدی بەرپرس لە پاشماوە و وزەی ئەتۆمی (Svensk Kärnbränselhantering- SKB) بەنیازە پاشماوەی ئەو بنکە ئەتۆمییانەی لە داهاتوودا هەڵدەوەشێنرێنەوە لە کونەچیایەکدا بە قوڵایی 100 مەتر لە ژێر دەریاوە عەمبار بکات. ئەم ڕێگەچارەیە بۆ پاراستنی پاشماوەی ئەتۆمی ڕەخنەی لای پسپۆڕان ناوەتەوە و دەڵێن بە تێپەڕبوونی کات ئەو عەمبارانە تیشکی رادیۆئەکتیڤ دەر دەدەن.