foto:Henrik Montgomery / scanpix

یەکیەتیی ئەورووپا ڕەخنەی لە سیستێمی دامەزراندنی سویدی هەیە

کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئەورووپا، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (EU- komissionen)  بۆ چەندەمین جارە سیستێمی دامەزراندنی کاتیی سویدی (vistidsanställning) پەسەند ناکات. لە نامەیەکدا بۆ حوکوومەتی سویدی نوسیوە کە هەرچەندە ساڵی 2007 ئەو پرسە لەگەڵ سویددا باس کراوە کەچی هیچ شتێک بۆ ئەو کەسانە نەکراوە کە بە گرێبەستی (vikariat, projektanställning, säsonganställning) کار دەکەن تا مافی ئەوەیان بدرێتێ کە ئەو گرێبەستانەی لەماوەی کارکردنیاندا کۆیانکردۆتەوە بۆیان حساب بکرێت و(fast anställning) گرێبەستێکی هەمیشەییان  بدرێتێ.

وەزیری بازاڕیکار هیلێڤی ئێنگستریۆم بەنیاز نییە هیچ لە سیستێمی دامەزراندنی سوید بگۆڕێت دەڵێت گەر وەک پێشنیازەکەی یەکییەتی ئەورووپا بکرێت مەترسی ئەوە دەنێتەوە کە خاوەنکارەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە ئەرکی دامەزراندنی هەمیشەیی بدزنەوە هیچ جۆرە گرێبەستێک نابەستن و بێکاری زیاتر ببێت.

-  ئێنگستریۆم دەڵێت یاساکانی مافی کار لە سویدا لەگەڵ ئەوانەی یەکییەتی ئەوروپادا هاوئاهەنگە ، ئێمە لە وەڵامی نامەکەیاندا بۆچوونەکانی خۆمان ڕادەگەیەنین و بزانین لە داهاتوودا چ گۆڕانکارییەک پێویست دەکات.

جێێ سەرنجە سوید مۆڵەتی دوو مانگی دراوەتێ بۆ گۆڕینی یاساکانی تایبەت بە دامەزراندن ناسراو بە (LAS) گەرنا ئەو پرسە بۆ دادگای یەکیەتیی ئەورووپا بەرز دەکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".