سکاڵا دژ بە هەڵاواردن کەمبۆتەوە نەک دیاردەکە

ژمارەی سکاڵاکان دژ بە هەڵاواردن (Diskriminering) لە سویددا کەم بۆتەوە، ساڵی پار ژمارەی ئەو سکاڵایانەی نێردرابوونە نوێنەرایەتی دژ بە هەڵاواردن (Diskrimineringsombudsmannen) لەسەدا بیست کەمتر بوو بەراورد بە ساڵی پێرار. ئەمە لە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) هاتووە.

کەمبوونەوەی ژمارەی سکاڵاکان مانای کەمبوونەوەی هەڵاواردن نییە بەڵکە بە پێچەوانەوە  وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ دەڵێت هۆکارەکە ئەوەیە کە یاسای دژ بە هەڵاواردن و نوێنەرایەتی دژ بە هەڵاواردن تا ئێستا لای ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان نەناسراوە هەر بۆیە نازانن سکاڵاکان بۆ کوێ بنێرن.

لینا یدلوند لە نوسینگەی دژ بە هەڵاواردنەوە ئەویش ڕای وایە کە ئاستی هەڵاواردن لە کۆمەلگەی سویدیدا لە بەرزبوونەوەدایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista