Erik Ullenhag. Foto: Bertil Ericson/Scanpix.

ئولێنهاگ: داواکردنی پێناسە بۆ دۆزینەوەی بێمۆڵەتان قوبوڵ نییە

وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ دەڵێت گەر وابێت کە پۆلیسی ستۆکهۆلم لە هێلەکانی شەمەندەفەری ژێرزەمینی، میترۆدا بەگومانی بێمۆڵەتیی خەڵکی ڕەشپێست یاخود ڕەنگ و ڕوخسار تۆخ بگرن ئەوە کارێکی ناپەسەندە و دژ بە ڕەوتی یاساکانە.

پێش ماوەیەک دەنگۆی ئەوە هەبوو کە پۆلیسی ستۆکهۆلم لە میترۆکاندا بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەوەستن و گومان لەهەر دەموچاوێکی بیانی بکەن بانگی دەکەن و داوای پێناسەی لێ دەکەن. ئەوەیش لەهەوڵی گەڕانیان بەدوای ئەو پەنابەرانەی بێمۆڵەت و نهێنی لە سویددا دەژین.

وەزیری هاوگونجی دەڵێت ئەو کارە نیگەرانی لە نێو هاوڵاتییان دەنێتەوە و چی زووە پۆلیس دەبێت لە بنج و بناوانی  ئەو ڕەفتارە بکۆڵیتەوە. 

ئەو کارەی پۆلیس لە کاتێکدایە کە لەساڵی 2009 ەوە حوکوومەت بڕیاری دا کە دەستگە بەرپرسەکان کاری جدی بۆ ناردنەوەی ئەو پەناخوازانە بکەن کە بێمۆڵەت لە سویددان و بڕیاری ناردنەوەیان دەرچووە. ئولێنهاگ دەڵێت ئەمە مانای ئەوە نییە بەو شێوەیە بەدوایاندا بگەڕێین بەڵکە دەبێت ڕێگەی دیکە بگیرێتە بەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista