دیاردەی دزینی مسی کڵێساکان زیادی کردووە

کڵێسای سویدی و دەستگەی هاتووچۆ دەستیان بە مۆرکردنی کەرەستە و کەلوپەلە مسەکانیان کردووە تا لەکاتی دزینیاندا شوێنەوارەکان بە ئاسانی بدۆزرێنەوە و نەتوانرێت بفرۆشرێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی دزینی مس (koppar) بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەوە بۆتە پێشەنگی کارەکانی دەستگەی پۆلیس.

(Försäkringsbolag) کۆمپانیای بیمەی دڵنیایی کڵێسای سویدی ساڵی پێرار 5 ملیۆن کرۆن قەرەبووی ئەو کڵێسایانەی دایەوە کە توشی دزینی کەلوپەلە مسەکانیان هاتبوون ئەو دیاردەیە بەراورد بە سالێ پێشتر دووجا زیاتر بوو، پاریش هەروا. نموونەی ئەو دزییانە ئاوەڕۆچکەی سەربان یاخود ئەو پارچە مسانەی کڵێساکەیان داپۆشیوە.  

بەکارهێنانی کامێرا و نیشانەکردنی (DNA) دوو لەو ڕێگانەن بۆ بەرگرتن لەو دیاردەیە دەگیرێتە بەر بەڵام کڵێسای سویدی پێیان وایە ڕێگەیەکی دیکە ئەوەیە کە بەر لەو جۆرە بازرگانییە بگیرێت کە زۆربەی کات لە دەرەوەی سوید ساغ دەکرێتەوە.