Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

‌بەرەی هاوپەیمان لە لادێکەی ئانی لیۆفی پارتی ناوەندی کۆ ئەبنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 februari 2013 kl 10.26

هایدی ئاڤەلان سەرنوسەری سیاسیی لە ڕۆژنامەی سیدسڤەنسکانی لیبەراڵی بێلایەن  دەڵێت کاتێک ماود ئولوفسۆن بەرپسری پارتی ناوەندی centerpartiet بوو، بەرەی هاووپەیمان هەمیشە وێنەیەکی وایان دەدا کە پێکەوە گوونجاون و کارەکەی خۆیان بەلاوە خۆشە، بەڵام ئێستا وا نەماوە، هەموو ماندوو دیارن.

هاوینی پێشوو بوو کاتێک، ئانی لیۆف  لە هەفتەی سیاسەتوانان لە ئالمەدالێن سەرۆکپارتەکانی بەرەی هاوپەیمانی داوەت کردە مارامیۆ گووندەکەی خۆی لە هەرێمی سمۆلاند. لیۆف دەیویست لەم کۆبونەوەیەدا، وەکو بەرەیەکی هاوپەیمان بەهێزتر بن، چوونکە بە بڕوای لیۆف، خواستی ڕێفۆرمکردن لە ناویاندا نەماوە. ئەم قسانەی لیۆف تووڕەیی لە ناو بەرەی هاوپەیماندا دروست کرد و ئەو کات کەس گوێی نەدایە، بەڵام دوای هەشت مانگ ئەوا کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ ساز دەکرێت .

هیوای هەمووان لەم کۆبونەوەیە ئەوەیە کە دەستکەوتێکی باشی وەک ئەوەی ٢٠٠٤ وەرگرن، ئەو کاتیش ماود ئولوفسۆن سەرۆکی هەموو پارتە بورژواکانی داوەت کردە گووندەکەی خۆی لە ڤەستەربۆتەن. لەو کۆبوونەوەیەدا بەرەی هاوپەیمان سازدرا و هەر دوای ئەوەش هەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٦ یان بردەوە.

بەڵام ئەمجار لەگەڵ شتی جیاوازتر لەو کات ململانێ ئەکەن، خاڵێکی هاوبەش لەگەڵ ئەو کاتدا ئەوەیە، کە ئەمجارەش ئەبێت ستراتیژییەک داڕێژن و لەسەر خاڵە هاوبەش و ناکۆکەکان ڕێک کەون. ئەمە بە بڕوای هایدی ئاڤەلان و دەڵێت، دیارە بۆ پارتە بچووکەکان قازانجە کە ڕیبازی خۆیان هەبێت. لە ئامارگیرییەکانی ئەم دواییاندەدا پارتی ناوەندی و مەسیحییە دیموکراتەکان دەنگی باشیان نەهێناوەتەوە و لە ژێر سنووری ٤ دەرسەدییەوەن، تا بتوانن بێنە ناو پەرلەمان.

بەڵی ئەگەر پارتەکانی تریش پرسی خوێندنیان کردوەتە پرسێکی گرنگی دێباتەکانیان بەڵام بەرەی هاوپەیمان ئیزن دەدات پارتی گەل Folkpartiet هەر وەکو پارتی تایبەت بە پرسی خوێندن بمێنێتەوە. پارتی ناوەندی Centerpartiet پرسی ژینگەی ئەخرێتە ئەستۆ و مەسیحییە دیموکراتەکانیش بەردەوام ئەبن لە سەر سیاسیەتی کۆمەڵایەتی و پارتی مۆدەێراتەکانیش ڕۆڵی بەڕێوەبەری دەوڵەت ئەگێڕن، کە سوێدییان بە ئابووریەکی بەهێزەوە لە قەیرانێکی ئابووری دەرباز کردووە. دیسان هایدی ئاڤالان.

ئەو دۆخەی کە ئێستا مۆدێراتەکان تێیدان هەندێک ئاڵۆزە، بۆ نموونە ئەگەر بێت و مۆدێراتەکان لە کاتی هەڵبژاردندا خۆیان زۆر ببەنە پێش و دەرکەون، ئەگەری ئەوە هەیە دەنگی پارتەکانی تری بەرەی هاوپەیمان بۆ خۆیان ڕاکێشن. ئەگەر وای لێ بێت، ئەگەری ئەوە هەیە یەکێک لە پارتەکان نەیەنە ناو پەرلەمان. ئەگەر یەکێکیش لە پارتەکان نەیەنە ناو، بەرەی هاوپەیمانییەتیەکە سەر ناگرێت. هەر بەم هۆیانەوە پێویستە مۆدێراتەکان ڕۆڵیکی کەم بگێڕن و ڕیگە بدەنە پارتەکانی تر دەرکەون. بەڵام بە بڕوای هایدی ئاڤەلان، ئەگەریش مۆدێراتەکان نەوێرن خۆیان دەرخەن مەترسی ئەوە هەیە وەکو پارتی سۆسیالدیموکراتەکانیان بە سەر بێت لە هەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٦ و سەرکەوتن بە دەست نەهێنن. ئاڤەلان دەیشڵێت، ئەگەر بێت و مۆدێراتەکان هەر باسی ڕابردوو و ئێستا بکەن، ئەوا دەنگەکان لە دەست ئەدەن هەر وەک هەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٦ و یۆران پەرشۆن.

ئایا چەندە شانسی ئەوە هەیە کە دیسان بەرەی هاوپەیمانی بۆرژوا ٣ جار لە سەر یەک هەڵبژاردن بەرێتەوە، ئەکەوێتە سەر ئەوەی کێ ڕەقیبیان بێت بە بڕوای هایدی ئاڤەلان. هێشتا ئەم پرسە نادیارە، چوونکە هاوکارییەکەی نێوان پارتە سوور و سەوزەکان هەڵوەشاوەتەوە و سوسیالدیموکراتەکانیش لە زۆر پرسدا لە ناو خۆیاندا لەتن. بەڵام بە بروای ئاڤەلان، دەبێت گۆڕانکاری لە بەرەی بۆرژوای هاوپەیماندا بکرێت، چوونکە تا ئێستا ئیدە و دیدەکانی ئایەندەیان شاراوەن، یان هەر هیچ ئیدەیەکیان نەماوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".