Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێندنی سویدی نابێت لەسەر حسابی وانەکانی دیکە بێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 februari 2013 kl 16.55
هیشام ئاکرەیی
(4:55 min)

حوکوومەت بەنیازە فێربوونی زمانی سویدی باشتر بکات، ئەمە لە پێشنیازێکدا لە کۆتایی هەفتەی ڕابوردوودا لەلایەن وەزیری کاروباری خوێندن یان بیۆرکلوند و وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ لەسەر لیستی پارتی گەل پێشکەش کرا و بەو پێیە حوکوومەت بەنیازە ماوەی خوێندن بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان درێژتر و سەعاتەکانی وانەی سویدیش زیاد بکات، ئەمە پێشنیازێکی باشە بەڵام نابێت لەسەر حسابی وانەکانی دیکە بێت بەڕای مامۆستای ئامادەیی هیشام ئاکرەیی.  

زۆربەی فێرخوازانی بیانی لەم ساڵانەی دواییدا لە وڵاتەکانی وەک ئەفغانستان و سۆمالەوە هاتوون لەو وڵاتانەشدا سیستێمی خوێندن بەهۆی جەنگەوە داڕماوە و کاریگەری لەسەر ئەنجامی خوێندنیان لە سوید هەیە، هەربۆیە دەبێت خوێندن بەپێی پێداویستییەکانیان بگونجێنرێت. بەڕای وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ.

ئەو پێشنیازە بۆ ئەو منداڵانەیە کە لە دوای تەمەنی دوانزە ساڵییەوە هاتوونەتە سوید تا ئەوکاتەی دەگەنە ئامانجی دیاریکراوی خوێندن یاخود تا ئەو کاتەی تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ.  بەپێی ئەو پێشنیازە بۆ نموونە فێرخوازان لە چوار وەرزی یەکەمی خوێندنیان لە سوید سێ سەعات وانەی سویدی زیاتر لە هەفتەیەکدا بخوێنن و چیتر فێرخواز لە ساڵیک زیاتر لە پۆلی ئامادەکردندا نەمێنێتەوە وهەرزوو دەست بە خوێندنی ئاسایی وەک فێرخوازەکانی دیکە بکات.

لە هەندێک کۆمۆندا فێرخوازە بیانییە تازەهاتووەکان لە قۆناغی ئامادەکردن بۆ فێرگای سویدی ئاسایی ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە، ئەم بارە وا دەگۆڕین کە فێرخواز لە ساڵێک زیاتر لەو قۆناغدا نەمێنێتەوە و لەو ماوەیەشدا سەنگ لەسەر وانەی سویدی بێت.  وەیزری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ دەلێت دڵم تەنگ دەبێت کاتێک فێرخوازە تازەهاتووکان دەبینم ماوەیەکی زۆریان پێ دەچێت تا لە فێرگای ئاسایی سویدی دەست پێ دەکەن. هەر بۆیە پێمان وایە ساڵێک خوێندنی بۆ دوانزە ساڵێک بەسە پێش ئەوەی وەک فێرخوزاکانی دیکە دەست بە خوێندنی ئاسایی بکات.

ساڵێک بۆ قۆناغی ئامادەکردن پێش خوێندن لە فێرگا ئاساییەکان بۆ فێرخوازی بیانی تازە هاتووە ماوەیەکی کەمە چونکە فێرخوازەکان پێداویستییەکانیان زۆرە و هەر فێرخوازێک بەپێی پاشخان و کارامەیی ماوەی خوێندنی بۆ دیاری بکرێت. مامۆستای ئامادەیی هیشام ئاکرەیی دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".