Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئازادیی هەڵبژاردنی فێرگا پەڕاوێزیی زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 februari 2013 kl 09.50
Foto: Ingvar Karmhed

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئوپسالا و ستۆکهۆلمەوە نیشانی داوە ئازادیی هەڵبژاردنی فێرگا پەڕاوێزیی و جوداسازیی لەنێوان ئەو فێرخوازانەدا دەنێتەوە کە پاشخانیان جیاوازە.  بەڕای پرۆفێسۆر بو مالباری لە زانکۆی ستۆکهۆلم دایکوباوکان منداڵەکانیان نانێرنە ئەو فێرگایانەی دەکەونە ناوچە پەڕاوێزەکان کە بە گیرۆدەی کەموکورتی و کێشەی کۆمەڵایەتیی ناسراون ئەمەش بۆ نموونە دەبێتە هۆی لێکدابڕانی فێرخوازانی بەڕەگەز سویدی و بیانی.

-  زیاتر چینی مامناوەندی سوود لە مافی هەڵبژارندی فێرگای ئازاد وەردەگرن و زۆربەی کاتیش دایک و باوک بەئاگاییەوە ئەو فێرگایانە هەڵنابژێرن کە فێرخوازانی لە پاشخانی کۆمەڵایەتی و ئێتنیکی جوداوە هاتوون. بو مالمباری پرۆفێسۆر لە ئینستیتیوتی جوگرافیای کلتوری لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە دەڵێت، جاری وا هەیە دایک و باوک منداڵەکانیان دەنێرنە فێرگایەکی دوور لە ماڵی خۆیان کە فێرخوازانی بیانی تێدا نییە.

مالمباری یەکێکە لە ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بە هاوکاریی زانکۆی ئوپسالا و ستۆکهۆلم کە نیشانی داوە ئازادیی هەڵبژاردنی فێرگا پەڕاوێزیی و جوداسازیی لەنێوان ئەو فێرخوازانەدا دەنێتەوە کە پاشخانیان جیاوازە.  بەڕای پرۆفێسۆر بو مالباری لە زانکۆی ستۆکهۆلم دایکوباوکان منداڵەکانیان نانێرنە ئەو فێرگایانەی دەکەونە ناوچە پەڕاوێزەکان کە بە گیرۆدەی کەموکورتی و کێشەی کۆمەڵایەتیی ناسراون و چڕبیانین ئەمەش بۆ نموونە دەبێتە هۆی لێکدابڕانی فێرخوازانی بەڕەگەز سویدی و بیانی.

لێکۆڵینەوەکە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە و بەشێکە لە پرۆژەیەک بە ناوی جوگرافیای نوێی فێرگا سویدییەکان (den svenska skolans nya geografi )، بۆ گەیشتن بەو دەرئەنجامە نامەی ڕاپرسی نێردراوە بۆ 5000 خێزان لە چەند کۆمۆنێکی جوددا لە سویددا:

(ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری،مالمیۆ،ئوپسالا،ڤێستەرۆس،بوتشیرکا،ناککا،نۆرشێۆپینگ)  

خێزانەکان داوایان لێ کرابوو باس لە هۆکار و هاندەری هەڵبژاردنی فێرگای منداڵەکانیان بکەن. زۆرینە شوێنی فێرگاکە و نزیکی لەماڵەوە گرنگ بووە بۆیان، بەڵام ئەو خێزانانەی لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی شارەگەورەکان دەژین و نزیک لەو ناوچانەن کە بە گیرۆدەی کێشەی کۆمەڵایتی ناسراون و چڕبیانین دووریی فێرگا بۆیان گرنگ نییە،

-  پرۆفێسۆر مالمباری دەڵێت کاتێک سەبارەت هەڵبژاردنەی فێرگاکان لە دایکوباوکەکان دەپرسی  زیاتر کوالیتی واتا چۆنییەتی بەلایانەوە گرنگە بەڵام گەر ئەو وەڵامە ورتر شی بکرێتەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە مەبەستیان لە چۆنییەتی تێکەڵی فێرگاکەیە واتا چ جۆرە گروپێکی کۆمەڵگە و کام پاشخانی ئێتنیکی تێدایە.  

ئەم جۆرە مەیلە بۆ نموونە لە شاری ئودێڤاللا هەست پێکراوە نمونەیەک ئەم دایکەیە کە لە شوێنێکی دەوڵەمەند بەڵام نزیک ناوچەیەکی هەژار دەژی.

- باوکم نزیکی ئەو فێرگایە دەژی کە حەزئەکەین کچەکەمان لێی بخوێنێ، گەشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە هەرچەندە دوورە بەڵام کچەکەمان دەخەینە ئەو فێرگایە.

سەبارەت بە هۆکاری ئەو بڕیارەیان دەڵێت.

- گەر کچەکەمان بچێتە ئەو فێرگایانەی لە ناوچە چڕبیانییەکانە لەوە ئەترسین بەپێی پێویست یارمەتی نەدرێت و خوێندنەکەی بە ئاسایی تێ نەپەڕێت، ئەویش لەبەرئەوەی کە ڕەنگە مامۆستا هەر فریای ئەو فێرخوازانە بکەون کە بۆ نموونە زمانی سویدی باش نازانن،.

بەڵام کەسیكی دیکە سوفیا ئولوفسۆنە هەر لە دانیشتووی شاری ئودێڤالایە بەنیاز نییە منداڵەکەی لە فێرگاکەی بگوازێتەوە و دەڵێت خۆ ناکرێت هەموو منداڵێکی سویدی لەو فێرگایانە بگوێزینەوە کە منداڵی بیانی زۆر تێدایە.

-من پێموایە تێکەڵەی پاشخانی فێرخوازان دەبێت مایەی دەوڵەمەندی ئەزموون و بواری هەڵبژاردن بەرفراوانترە بەڵام لایەنێکی خراپی ئەم تێکەڵییە ئەوەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسانێک منداڵەکانیان نا نێرنە ئەو فێرگایانە.

ئەم پرسە مامۆستایەکی فێرگای ئودێڤالای نیگەران کردووە و دەڵێت زۆربەی دایکوباوکان هەرچەندە نزیک لە فێرگاکەمانن کەچی منداڵەکانیان نانێرنە لای ئێمە، ئەو مامۆستایە دەڵێت نیگەرانی ئەوەم کە ئەم جۆرە کردارە جوداسازیی لەنێوان فێرخوازانی بەڕەگەز سویدی و بیانی دەنێتەوە. فێرخوازانی ئەو فێرگایە خۆشیان نیگەرانن و دەڵێن گەر فێرخوازی سویدی لەگەڵمان بخوێنن ئێمەش سویدییەکی باشیان لێوە فێر دەبین.

فێربوونی سویدییەکی باش بۆ دابینکردنی داهاتووە ئەو فێرخوازانە دەڵێن خۆ ناتوانیت بە زمانێکی سویدیی بازاڕەوە ناتوانیت داوای کارێک بکەیت کە بۆ نموونە پێویستی بە زمانێکی پاراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".