سەندیکای سیندیکالیستەرنا مۆڵەتی کاریی فرۆشتووە

ڕیوبەن تاستاس دوکێ بەرپرسی سەندیکای ناوچەیی سیندیکالیستەرنا بوو لە ڤەستەرئورت. ئەو دان بەوەدا دەنێت کە سەندیکاکە لە کاتی دامەزراندنی خەڵكی لە سەر کار پارەی وەر گرتور، واتە، دامەزراندنیان فرۆشتووە و تاستاس دوکێ دەڵێت دەتوانم ناوی ئەو کەسانە بدەم کە پارەیان وەرگرتووە بەڵام ئێستا ئەوان لە سەندیکای ڤەستەرئورت ئێل ئێس دەر کراون.

سەندیکای سیندیکالیستەرنا، ئۆرگانی ناوەندیی کرێکارانی سوێد، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی سەندیکاکانە ولە ساڵی ١٩١٠ دامەزراوە و نزیکەی ٤ تا ٥ هەزار ئەندامیان هەیە. خۆیان پێێان وایە ئەوان بە دژی دروستبونی چینی کۆمەڵگا خەبات ئەکەن و دەیانەوێت دەسەڵات لە خاوەنکارەوە  بخەنە دەستی کرێکار.

ئێستا بەشێکی ئەم سەندیکایە، لە دەرەوەی سوید هێزی کاریی هێناوە و نزیکەی ٢٠ تا ٤٠ هەزرا کرۆنی لە بری هەر دامەزراندنێک وەرگرتووە.

ئەو کەسانەی کە پارەیان داوە بۆ ئەوەی کارێک وەر گرن، لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هاتوون و بەم شێوەیە مۆڵەتی کاریی کاتییان لە سوید وەرگرتووە. ئەو کارانەی کە فرۆشراون زیاتر لە بوارەکانی ڕیستوران پاک و خاوێنکردنەوە و بیناسازیدا بوون.

زۆری ئەندامانی لقی ناوچەیی سیندیکالیستەرنا لە ڤەستەرئورت بۆ ڕادیۆی هەواڵەکانی سوید، ئێکۆت ئەگێڕنەوە کە بە چاوی خۆیان کڕین و فرۆشی مۆڵەتی کارییان بینیەوە. ئەم کەسانەی بە هۆی کارەوە هاتوونە سوید زیاتر خەڵکانی ئامریکای لاتینن و هەندێکیان نزیکەی ٤٠ هەزار کرۆنیان داوە بۆ ئەوەی بێنە سوێد و کاری پاک و خاوێنکردنەوە بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".