foto: Gunnar Lundmark. Scanpix

لێبوردنی گشتیی چەک لەمڕۆوە دەست پێ دەکات

لەمڕۆوە تا سێ مانگی دیکە لێبوردنی گشتیی چەک (vapenamnesti) دەست پێ دەکات و بەو پێیە هەر کەس بێمۆڵەت چەک و تەقەمەنی هەبێت دەتوانێت بەنهێنی یاخود هەر خۆی بێ ترسی سزادان ڕادەستی پۆلیسیان بکات. ئەم هەڵمەتە لە ساڵی 1993 وە دەستی پێکردووە و ئەمە سێیەم جارە ئەو لێبوردنە گشتییە لەلایەن حوکوومەتەوە ڕادەگەنرێت. ئەو دووجارەی پێشوو بە هەزاران چەک و بە چەندەها تەن تەقەمەنی ڕادەستی پۆلیس کراون.

- نەخێڕ هیچ جۆرە مەرجێک نییە بەڵکە چەکەکەت دەبەیتە نزیکترین بنکەی پۆلیس و جێی دێڵی، ئێلیسابێت ڤێدلەرتس لە دەستگەی پۆلیسەوە دەلێت ئێمە هیچ جۆرە بەدواداچونێک بۆ ئەو کەسانە ناکەین کە چەکەکانیان تەسلیم دەکەنەوە تەنها ئەوە نەبێت پسوڵەیەکی ڕادەستکردنەوەی چەکی دەدرێتێ بێ ئەوەی پرسیار لە ناو و پێناسەت بکرێت یاخود لە کوێ چەکەکەت کرێوە.

لەمڕۆوە تا سێ مانگی دیکە لێبوردنی گشتی چەک (vapenamnesti) دەست پێ دەکات و بەو پێیە هەر کەس بێمۆڵەت چەک و تەقەمەنی هەبێت دەتوانێت بەنهێنی یاخود هەر خۆی بێ ترسی سزادان ڕادەستی پۆلیسیان بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەواڵەکانی برینداربوون و کوژرانی هاوڵاتییان بە گولە تا دێت لە سویددا زیاتر دەبێت و گروپە تاوانکارانەکان خۆیان پڕچەکتر دەکەن دەستکەوتنی چەکیش ئاسانتر بووە، بەتایبەت لە شارەگەورەکانی ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری و مالمیۆ.

ئەمە سیێەم جارە پەرلەمان لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت، یەکەمجار ساڵی 1993 دەستی پێ کرد ئەو کات پۆلیس 17 هەزار چەک و 15 تۆن تەقەمەنی تەسلیم کرا، 14 هەزار چەک و چەندین تۆن تەقەمەنی ڕادەستی پۆلیس کرا، زۆرترین چەکی گەڕێنراوە چەکی ڕاوکردنی کۆنە.

پرسیارەکە ئەوەیە کە ئاخۆ ئەم جۆرە لێبوردنە گشتییە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ بەرگرتن ە تاوانکاریی؟

سڤێن ئەلبین  بەرپرسی کاتیی سەرۆکایەتی پۆلیسی هەرێمی ڕۆژئاوای یۆتەلاندە پێی وایە بەڵێ ئەمە ڕێگەیەکی باشە بۆ کەمکردنەی چەک چونکە ئەو چەکانەی بێمۆڵەت یاخود بە یاسایی دەکڕدرێن ئەگەری ئەوەیان هەیە لەهەر فرسەتێکدا بکەونە دەستی کەسی نەشیاو.

ئەلبین دەڵێت چەک لە نێو گروپە تاوانکارەکاندا شەپۆلە دەدات و هەر لەماوەی ساڵی پاردا نزیکەی 58 لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەسەر ڕووداوی تەقەلێکردن کراوە. هەر ساڵی پار لە ناوچەی ڕۆژئاوای یۆتەلاند نزیکەی 235 چەک هاوپێچی ڕووداوی تاوانکاری دەست بەسەرا گیراوە بەو پیێە چەکداریی بەراورد بە پێرار لەسەدا 44 زیادی کردووە. زۆربەی مامەڵە بەچەککردن لە نێو ئەو گروپانەوە سەریان هەڵداوە کە لە وڵاتانی یوگوسلاڤیای کۆن واتا بەلکانەوە هاتوون، بۆ بەرگرتن لەو دیاردەیە هەوڵی دیالۆگمان لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتانە داوە بەڵام تائیستا بە شێوەیەکی خوازراو نەبووە، سڤێن ئەلبین دەڵێت.

لە مانگی جانوەری ڕابوردوودا لێکۆلەوەری دەوڵەتی پێشنیازی گۆڕینی یاساکانی تایبەت بە چەکی کرد بۆ نموونە سنوردارکردنی مۆڵەتبەخشین بۆ هەندێک جۆر چەکی تایبەت ئەمەیان بۆتە جێی ڕەخنەی ڕاوچییەکان. بەڵام گۆڕینی یاساکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت گەر دادگاکان سزای ئەو جۆرە تاوانە نەگۆڕن کێشەکە ئەوەیە کە سزاکان تا ئێستا بە ئاستی قورسایی تاوانەکە نییە، دەبێت سزای چەکداری تۆقێنەر بێت بەرای سڤێن ئالبین لە دەستگەی پۆلیسەوە.

مۆرگان یوهانسۆن وتەبێژی سۆسیالدیموکراتەکان لەسەر پرسی دادا داوای درێژکردنەوەی ماوەی لێبوردنی گشتی چەک لە سێ مانگ زیاتر دەکەن لەبەرئەوەی زانیاری سەبارەت بەو لێبوردنە فریابکەوێت بگاتە هەموو هاوڵاتییان، و پێی وانییە ئەم جۆرە هەڵمەتانە کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەبێت.

- یوهانسۆن دەڵێت ئەو چەکانەی کە ڕادەستی پۆلیس دەکرێن لەو جۆرانەن کە چەندین ساڵە هاوڵاتی هەیبووەوە بەکاری نەهێناوە، ئەوەی گرنگە ئەو چەکانە بگەڕێنێتەوە دەست یاسا گروپی تاوانکارانە ئەوانیش کاری وا بە دڵخوازی خۆیان ناکەن، بەڵکە دەبێت کارکردن لەسەر ئەو پرسە توند بکرێتەوە.

یوان پارشۆن وتەبێژی پرسی داد لە پارتی گەلی لیبراڵەوە دەڵێت هەرچەندە ئەم سێ مانگە لێبوردنە گشتییە دەرگایەک بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بەنیازن چەکەکانیان ڕادەستی پۆلیس بکەنەوە بەڵام هاوڕای بەرپرسی پۆلی سڤێن ئالبینە کە ڕێگەیەکی کاریەگەر ئەوەیە کە سزای چەکداری توند بکرێتەوە.

هەرچی سۆسیالدیموکراتەکانە دوێنێ لە سیاسەتی تایبەت بە بەرگرتن لە تاوان پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە بەنهێنی گوێ لە وتووێژی تەلەفۆنی گومانلێکراوان بگیرێت و کۆنترۆڵی سەرسنورەکان بەتایبەت دەستگەی گومرگ بۆیان هەبێت کۆنترۆڵی پێناسەی ئەو کەسانە بکەن کە هاتووچۆ دەکەن.

هەرچی نوێنەری گەلی لیبراڵە ئەم پێشنیازەی سۆسیالدیموکراتەکانیان پێ باشە و هاوکاریی وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپا لەسەر ئەو پرسە گرنگە بەڵام سنوردارییەک لەنێوان ئەو وڵاتانەدا ئەوەیە کە تا ئێستا بەپێی رێساکان کۆنترۆڵکردنی سنورە ناوخۆییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە سنوردارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".