Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Scanpix.

حوکوومەت دەیەوێت پارەی کۆمەک بۆ پەناخوازان خەرج بکات

سوید بەنیازە ئەو کۆمەکەی کە دەبێت بدرێتە هەژارانی دوونیا بۆ خەرجیی ئەو پەناخوازانە بەکاری بهێنێت کە دێنە سوید. دەستگەی کۆچ (migrationsverket) پێویستی بە پارەی زیاترە تا بتوانێت خەرجی پەناخوازان دابین بکات ڕێگەیەکی پەسەند ئەوەیە کە ئەو پارەیە لە کاسەی کۆمەک وەربگیرێت لەبەرئەوەی ژمارەی پەناخوازانی هاتوو بۆ سوید زیادی کردووە و دەبێت پارەی کۆمەک بەشێوازێکی نوێ دابەش بکرێت، بەڕای وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری.

-  لە ماوەی دەسەڵاتی ئێمەدا بە ملیۆنەها کرۆن کۆمەک بەخشراوە، بۆ نموونە ژمارەی پەناخوازان کە لە وڵاتانی دیکەوە دەرهێنرێنە سوید پارەی کۆمەکی بۆ خەرج دەکرێت و ئەوەش جۆرێکە لە کۆمەک بە لێقەوماوان، هەر بۆیە وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری لەسەر لیستی مۆدێرات دەڵێت کاتێک ژمارەی پەناخوازیی زیاد دەکات و دەبێت کۆمەک بکرێن دەبێت چاوێک بە شێوازی دابەشکردنی کۆمەکیشدا بخشێنینەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت کەوتوون سوید بەنیازە لە سەدا 10 ئەو کۆمەکەی دەیدایە ئۆرگانە جیاوازەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان  کەم بکاتەوە. وەزارەتی دەرەوە کە ئەرکی خەرجکردنی پارەی کۆمەکی لەسەرە ساڵانە نزیکەی 11 ملیارد کرۆن بۆ کۆمک تەرخان دەکرێت و بەشێکی زۆریشی دەنێردرێتە ئورگانەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

-  من پێموایە گەر لە ڕوانگەی گەشەپێدانەوە چاولێ بکەین گەشەیەکی بەرچاو لە ئەفەریقادا هەیە کە وامان لێ دەکات بەچاوێکی دیکە لە کۆمەک بڕوانین و بۆ چ مەبەستێکی خەرج بکەین، بەتایبەت ئەوەی کە پەیوەندی بە ئورگانەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانییەوە هەیە کە دەبێ زیاتر جەخت لە بیناسازیی ژێرخانی ئەو وڵاتانە و سەرمایگوزاری ئابووری بکرێتەوە تا گەشەیەکی ئابووری تێ بکەوێت، ئەندەرش بۆری دەڵێت بەڵام هەڵبەتە ئەمە پرسێکە دەبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی کۆمەکدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

ئەندەرش بۆری دەڵێت چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی پەناخوازان لەماوەی ئەمساڵدا 54 هەزار کەس بێت بۆ پێشوازی لەو ژمارە زۆرە لە پەناخوازان بەڕای بۆری باشتر وایە لە پارەی کۆمەک بەکاربهێنرێت. بەو مانایەی لەبری ناردنی کۆمەک بۆ هەژاران و لێقەوماوان لە وڵاتی خۆیان لێرە لە سوید بۆیان خەرج بکرێت کاتێک پەنا دەبەنە بەر سوید.

هەموو ئەم باسە لەسەر بڕیاری وەزیری کۆمەک گونیللا کارلسۆن وەستاوە، بەڵام ئامادە نەبووە لەسەر ئەم پرسە لێدوان بداتە دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت. وەزیری دارایش ئەندەرش بۆری دەڵێت ئەوە وەزیری کۆمەکە کە بڕیار لەسەر چۆنییەتی دابەشکردن و خەرجکردنی پارەی کۆمەک دەدات، ئەرکی من ئەوەیە کە ئاماژە بەوە بدەم کە پارەی کۆمەک باشتر و بەشێوەیەک بەکار بێت کە جێی گونجاو بگرێت.

مۆدێراتەکان دەمێکە بڕی کۆمەکییان خستۆتە ژێر پرسیارەوە و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2006 ەوە لەهەوڵی ئەوەدان کۆمەک کەم بکەنەوە بەڵام پارتەکانی دیکەی هاوپەیمانی ڕاست و بەرەوەی ئۆپۆزسیۆنیش دژ بەو هەوڵە وەستاونەتەوە تا ئێستا سەری نەگرتووە، ێسپەر بێنگتسۆن سەرنوسەری ڕۆژنامەی (Omvärlden) کە بە پارەی کۆمەک بەڕێوە دەبرێت هەروەها دەڵێت  

لەو کاتەوەی هاوپەیمانی ڕاست دەسەڵاتی گرتۆتە دەست پارەی کۆمەک بۆ دابینکردنی خەرجی ئەو پەناخوازانە بەکارهێنراوە کە لەو وڵاتانەوە دێن کە لەلیستی (OECD/DAC) واتا ئەو لیستەی کە لەلایەن کۆمیتەی کۆمەک لە ڕێکخراوی هاوپەیمانیی ئابووری وڵاتانی پیشەسازیی ئەوروپییەوە دیاری دەکات چ جۆرە یارمەتییەک وەک کۆمەک دەژمێردرێت، جا هەموو پاییزێک کاتی دیاریکردنی بودجە پیشبینییەکان سەبارەت بەوەی کە چاوەڕێدەکرێت چەندە پەناخواز بێن و لەکام وڵاتانەوە دەخرێنە بەرباس.     

ێسپەر بێنگتسۆن دەڵێت گەر سوید پارەی کۆمەک کەم بکاتەوە کار لەئەگەری بوونە ئەندامی لیژنەی ئاسایشیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات لەکاتێکدا دەمێکە هەوڵ بۆ ئەو کارە دەدات.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".