Foto: Henrik Montgomery / SCANPIX

سەردانەکەی گیول پرۆتێست و بایکۆتی ناوەتەوە

تارا توانا و ڕێبوار حەسەن
13 min

ئەمڕۆ سەرۆکی تورکیا عەبدوڵا گیول سەردانە سێ ڕۆژییەکەی بۆ سوید دەست پێ دەکات، ئەو سەردانە لەسەر داوای شای سویدە و لەو کاتەوەی کۆماری تورکیا پیش نەوەد ساڵ دامەزرا یەکەم سەردانی لەو شێوەیە بۆ سوید، ئەم سەردانە پرۆتێستی لەنێو هەندیک لایەن و کەسایەتی کوردیدا ناوەتەوە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکهۆلم لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان تارا توانا یەک لەو کەسانەیە کە بایکۆتی ئەو نیوەڕۆخوانەی کردووە کە سبەینێ لەگەڵ گیول ساز دەدرێت، بەڵام ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ژینگە ڕێبوار حەسەن دەڵێت ئەو جۆرە پرۆتێستانە بەفەرمی و نوسراو کاریگەری زیاترە.

ئەم سەردانە وەک وەڵامدانەوەی سەردانەکەی شا و شاژنی سویدە بۆ تورکیا لە ساڵی 2006. سەردانەکەی گیول لە شاندێکی 200 ئەندامی پێک هاتووە لەنێویاندا چەند وەزیرێکی تێدایە، گیول هەر لەم سەردانەیدا وتارێک لە پەرلەمانی سویدا پێشکەش دەکات و ڕێککەوتنێک بەناوی پەیمانی دۆستایەتی ستراتیجییانە ئیمزا دەکات، بەڵام پرسێکی گرنگ لەو سەردانەدا ئەندامێتی تورکیایە لە یەکیەتیی ئەورووپا کە سوید لایەنگریەکی باشی لێ دەکات هەرچەندە هەر سوید ڕەخنەی لە تورکیایە سەبارەت بە
مافەکانی مرۆڤ و پرسی کورد. هەر لەسەر پرسی کورد و پیشێلککردنی مافی مرۆڤە  ئەم سەردانە پرۆتێست لەنێو هەندیک لایەن و کەسایەتی کوردیدا ناوەتەوە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکهۆلم لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان تارا توانا یەک لەو کەسانەیە کە بۆ نیوەڕۆ نانخواردنێک سبەینێ لەگەڵ گیول بانگهێشت کراوە بەڵام توانا بایکۆتی دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".