Foto: P4 Dalarna/Sveriges Radio.

کۆمپانیاکانی خانووبەرە مەرجی سەخت لەسەر کرێنشین دادەنێن

کۆمپانیاکانی خانووبەرەی شارەوانی لە سویدا مەرجی توند  لەسەر کرێنشینان دادانرێت .ئەمە لە لیکۆلینەوەیەکی نوێی بەشی هەواڵی ڕادیۆی سوید،ئێکۆت، دەرکەووتوە,لەکاتێکدا دانانی لەو شیێوە مەرجانە  بۆ نموونە کە کرێنشین دەبێت کاری هەمیشه یی هەبێت  دژی یاسایە سودی گشتیە Allmännytta .  

کۆمپانیاکانی خانووبەرەی شارەوانی لە سویدا یەکێکە لەوسەرچاوانەی کە سودی گشتی تێدایە، بەپێی یاسا دەبێت ئەو کۆمپانیایانە بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی لەخۆ بگرن، لەبەرئەوە کۆمپانیاکان بەرپرسن لە دابینکردنی جێگە و ماڵ بۆ هاوڵاتی لە کاتی پیویستدا. 

سەرەڕای ئەوە کە لە %٨٢ کۆمپانیاکانی خانووبەرەی شارەوانی لە سویدا بۆ سودی گشتییە، بەڵام مەرجی تایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە چاوەروانی وەرگرتنی خانوون دا دەنێن بۆ نمونە، کە کرێنشین دەبێت کاری هەمیشه یی هەبێت، یان ڕابێژێک هەبێت سەبارەت بە پاشخانی ئەوکەسە قسە بکات ، لە تۆماری دەوڵەتیدا هۆشیاریان نەدرابێترێ  و تاوانیشیان نەکردبێت.

بە هۆی نە بوونی خانوەوە سوفیا لیندستریۆم کە تەمەنی ٣١ساڵە هەست بەوە ناکات کە کەسێکی پێگەشتووە. سوفیا لەشاری نۆرشوێپینگ دەژی و یەکێکە لە زیاتر لە ٢٠٠٠٠ کەس کە لە نۆرشۆپینگ بۆ وەرگرتنی خانوو لە کۆمپانیای خانوبەرەی ئەوشارە لە سەرەدان.

-   واهەست ناکەم کە من ئێستا کەسێکی پێگەشتووم، ئێستا من خانوویەکم پێویستە کە بۆ هەمیشەیبێت و پێویست نەکات هەر ٦ مانگ جارێک ماڵ بگوێزمەوە  ئەوکاتە هەست دەکەم کە پێگەشتووم.

باربرو ئێنگمان بەڕێوەبەری کۆمەڵای کرێنشینان دەڵێت Hyresgästförening، ئەومەرجانە زۆر زەحمەتن کە کۆمپانیاکانی خانووبەرەی شارەوانیەکان لە سویدا بە مەرجی دەگرن.

- ئەومەرجانە زۆر زەحمەتن وە بەو هۆیەوە خەڵکێکی زۆر لە سەرەی وەرگرتنی خانوو دور دەخرێنەوە و هیچ شانسێکیان نیە بۆ وەرگرتنی خانوو.

هەمووکۆمپانیاکانی خانووبەرەی شارەوانی لە سویدا لەم ڵیکۆڵینەوەیە ئاگادارکراونەتەوە ، بەڵام لە %٩٠ ئەو کۆمپانیانە وەڵامیان داوەتەوە دەرکەوتووە کە لە ١٠، ٨  کۆمپانیای خانووبەرەی شارەوانی مەرجیان داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە داوای خانوییان کردووە.

هانس ئۆکێ پالمگرێن شیکارلە دەزگای خانووبەرە boverket.هۆکارەکانی دانانی ئەومەرجانە ڕووندەکاتەوە.

یەکێک لەوهۆکارانە ئەوەیە کە دانیشتوان زیادیکردوە وە وە زۆربەشیان لە سەروی ١٨ ساڵەوەن .لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠،دا  ٢٥٠٠٠ کەس لە سالێکدا  زیادیدەکردوە، باڵام ئەمڕۆ ٨٠٠٠٠  کەس لە ساڵێکدا زیاد دەکات.

باربرۆ ئێنگمان پێی وایە ئەوکۆمپانیایانەی کە ئەو مەرجە سەختانە دادەنێن  ناتوانن بەرپرسیارێتی کۆمەڵایاتی خۆیان بە ئەنجام بگەیەنن.

-   لە ڕەووشی ئەمڕۆدا کۆمپانیاکان خۆیان کرێنشنینەکان دوردەخەنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆکاری دورخستنەوەی ئەوکەسانەش کە توانای کرێدانی خانوویان هەیەو جۆرە موچەیەکیان هەیە بەڵام بێکارن. ئەمڕۆ گرووپێکی گەورە دوردەخرێنەوە ،کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بێ گومان خانویان پێ دەدرا. مەرجەکان زۆرترن و خەڵێکی زیاتریش بە بێ خانوو

دەمێننەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".