Tobias Billström (M). Foto: Pontus Lundahl/Scanpix

لەسەر پرسی بێمۆڵەتان وەزیری کۆچ ڕەخنەی توندی هاتە سەر

وەزیری کۆچ توبییاس بیلستریۆم ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بۆتەوە سەبارەت بەو وتووێژەی لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئەمڕۆدا بڵاو بۆتەوە، بیلستریۆم بە پێچەوانەی ئەو پێشنیازەی کە حوکوومەت پەسەندی کردووە کە پارتەکەی خۆی مۆدێراتەکان سەرۆکایەتی دەکەن و پەرلەمان پەسەندی کردووە دەڵێت نابێت منداڵ و لاوە پەناخوازە بێمۆڵەتە بێبەڵگەکان (papperslösa) مافی خوێندنیان تا قۆناغی ئامادەیی هەبێت. هەر لەو گفتوگۆیەدا بیلستریۆم دەڵێت ئەو بێمۆلەتانە زۆرینەیان لەلایەن هاوڵاتییانی خۆیانەوە شاردراونەتەوە نەک خەڵکی قژزەردوچاوشین. ئەم لێدوانانەی بیلستریۆم لەلایەن ئەندام پەرلەمان و لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووکەوە کاردانەوەی توندی لێ کەوتۆتەوە.

هەر لەو گفتوگۆیەدا بیلستریۆم دەڵێت خەڵکی وا دەزانن کەسی بێمۆڵەت لای ژنێکی ڕوخۆشی قژزەردی تەمەن نێوان 50- 60 ساڵێک شاردراونەتەوە کە حەزی بە یارمەتییە، بەڵام ئەو وێنەیە هەڵەیە و زۆرینە لای هاووڵاتییەکانیی خۆیان کە نەقژیان زەردەو نە چاویان شینە.  

ئەم لێدوانانەی بیلستریۆم لەلایەن ئەندام پەرلەمان و لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووکەوە کاردانەوەی توندی لێ کەوتۆتەوە. ئەم جۆرە قسانە وێنەی ئەو کەسانە ئاڵۆز دەکات کە بێمۆڵەتان دەشارنەوە بەڕای ڕەخنەگران.

هەروەها وەزیری کاروباری خوێندن یان بیۆرکلوند لەسەر لیستی گەلی لیبراڵ دەڵێت ئەم جۆرە لێدوانانە ڕێککەوتنەکانی نێوان حوکوومەت و پارتی ژینگە دەخاتە مەترسییەوە و بیۆرکلوند هەروەها ڕەخنە لە پارتی ژینگەش دەگرێت کە لەم دواییەدا ڕەخنەیان لە حوکوومەت گرت کە پەیمانەکانی سەبارەت بە پرسی کۆچ ناباتە سەر. ئەم لێدوان و ڕەخنانە متمانە بەو ڕێککەتنەی نێوان پێنج پارتەکە، چواری حوکوومەت و ژینگە ناهێڵێت بەڕای بیۆرکلوند.     .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".