ڕەینفێلد داوای توندکردنەوەی یاسا دژ بە تاوانکاری دەکات

بواری دادو یاسا لەلایەن سەرەکوەزیرانەوە فرێدریک ڕەینفێڵدت ڕەخنەی توندیان ئاڕاستە کرا بۆ نموونە بەهۆی کەموکورتی لە بەرگرتن لە تاوانکاریی لاواندا، ئەم ڕەخنانە لە کۆبونەوەی گشتی پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکاندا ڕۆژی شەممە باس لێ کران و ڕەینفێڵدت هەرەوەها ڕەخنەی ئەوەی لە پۆلیس و دادوەرانی گشتی گرت کە زانیاری ڕاست لەسەر ژمارەی لێکۆڵینەوە بەئەنجامگەیەنراوەکان نادەن.

سەرەکوەزیران ئاماژەی بە دە خاڵ دا کە پێشتر پێشنیاز کراون و بۆ بەرگرتنە لە تاوانکاری و گەشەپیدانی ڕەوتی یاسا.

-         ڕەینفێلدت دەڵێت ئەو دە خاڵەی ئاماژەم پێدان تایبەتن بە گۆڕینی یاساکان چونکە لە سیستێمی داددا ئاماژە هەن کە ڕێ بە دووبارەبوونەوەی تاوانکاری دەدەن.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".