Foto: Thomas Winje Øijord/Scanpix

پێشنیازی دیاریکردنی سەرچاوەی گۆشت ڕەخنەی لێ گیراوە

وەزیری کاروباری لادێکان ئێسکیل ئێرلاندسۆن سەر بە پارتی سێنتەر ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو هاوپشتیی خۆی بۆ پیشنیازەکەی یەکییەتی ئەورووپا دەربڕی کە بەو پێیە ئەو خواردەمەنییە ئامادەکراوانەی کە گۆشتی تێدایە دەبێت لەسەریان بنوسرێت گۆشتەکە لە کوێ ئامادەکراوە، بەڵام ئەم پێشنیازە ڕەخنەی لێ گیراوە بەتایبەت لە لایەن هاوپەیمانە ڕاستڕەوەکانی ئێرلاندسۆنەوە کە دەڵێن مەرجی لەو شێوەیە خەرجییەکانی ئەو کارگانە زۆر دەکات کە ئەو خواردەمەنیانە دەخەنە بازاڕەوە و نرخی خواردەمەنیش لەسەر هاوڵاتی زیاد دەکات.

پێشنیازی ڕەخنەگران ئەوەیە کە ئەو جۆرە مەرجانە دڵخوازانە بێت و ئەو کڕیارەی دەیەوێت وڵاتی بەرهەمهێنەری گۆشتەکە بزانێت ئەو جۆرە خواردنە هەڵبژێرێت.  

بەرپرسی گشتی کارگەکانی بەرهەمهێنانی خواردەمەنی ماریا سیۆدەرکڤیستیش یەکێل لە ڕەخنەگرانە.

سیۆدەرکڤیست دەڵێت ئابڕووچونەکەی ئەم دواییە بەهۆی دەرکەوتنی گۆشتی ئەسپەوە لە خورادنی ئامادەکراودا کڕیار زیاتر چاوی کراوەتەوە و حەز دەکات بزانێت سەرچاوەی گۆتەکە کوێیە، بەڵام پێش ئەوەی سیاسەتمەدەران بڕیار لەسەرە ئەو پرسە بدەن دەبوا پرسەکە بۆ کەرتی خورادەمەنی خۆیان جێبهێڵن کە بێشک لەگەل خواستی کڕیاردا خۆیان دەگونجێنن

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".