Patrik Ehn, Foto: Jonna Burén/SR Göteborg

سڤارییەدیموکراتەرنا چەند ئەندامێکی دیکەی دوورخستەوە

لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەرۆکایەتی پارتی نسراو بە دژەبیانی سڤارییەدیموکراتەرنا ئەمڕۆ بڕیاری دوورخستنەوەی دوانزە ئەندامی دیکەی پارتەکە درا، ئەمە لە پەیامێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاندووە. یەکێک لەو دوورخراوانە پاتریک ئێننە سەرگروپی سڤارییەدیموکراتەرنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای شاری یۆتۆبۆری. هۆکاری بەستنی ئەم کۆبونەوە نایاساییە دوای ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەو پارتە ییمی ئۆکێسۆن لە مانگی ئوکتۆبەری ساڵی 2012 دێت کە وتی چیتر پارتەکە ڕێ بە توندوتیژی و ڕاسیزم نادات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".