Foto: Berit Roald, Scanpix

پێشنیازی کورتکردنەوەی ماوەی گرێبەستی کەلوپەلی ئەلەکترۆنی کراوە

ماوەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی موبیل تەلەفۆن، هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفزیۆن لە سێ مانگەوە کورت بکرێتەوە بۆ یەک مانگ ئەمە پێشنیازی حوکوومەتە کە ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە. ئامانج لەم گۆڕانکارییە ئەوەیە کە ئاسانکاری بۆ گۆڕینی ئامێر و خزمەتگوزارییە ئەلەکترۆنییەکان بکرێت و لەسەر کڕیار هەرزانتر بکەوێت.

حوکوومەت هەروەها پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە دوای تەواوبوونی ماوەی وابەستەیی بە گرێبەستەوە (bindningstid) دوای ئەو ماوەیە چیتر موبیلتەلەفۆنەکە ببێتە موڵکی کڕیار و بە ئارەزوی خۆی مامەڵەی پێوە بکات. ئاننا  کارین هاتت وەزیری وزە و زانیاریی ئەلەکترۆنی (IT) دەڵێت ئەمە پیشنیازێکی شیاوە.  

ئاننا کارین دەڵێت پاشخانی ئەم پێشنیازە ئەوەیە کە هاوڵاتییەکی زۆر سکاڵایان سەبارەت بە دوورودرێژی ماوەی گرێبەستەکان و ئاڵۆزییان بۆ نوێنەرایەتی سکاڵای کڕیار (reklamaionsnämnden) ناردووە.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".