foto:scanpix

ژمارەیەک چەک ڕادەستی پۆلیس کراوەتەوە

لە ماوەی هەڵمەتی لێبوردنی گشتی چەک (vapenamnesti) نزیکەی 2000 چەک ڕادەستی پۆلیس کراونەتەوە، ئەم لێبوردنە گشتییە بۆ جاری سێیەمە لە سویددا بەڕێوە دەچێت و لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت. ئەم جارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تا مانگی مای دەخایەنێت تا ئێستا 400 چەک لە ستۆکهۆلم و 210 لە سکۆنێ دراوەتەوە پۆلیس.

جێی ئاماژەیە لەماوەی لێبوردنی گشتی چەکدا هاوڵاتی بۆی هەیە هەرچی چەکێکی نایاسایی هەیە بیگەڕێنێتەوە بۆ پۆلیس بێ ئەوەی پێویست بە ناوهێنان یاخود زانیاری لەسەر خۆی بکات، پۆلیسیسش هیچ جۆرە پرسیارێک ناکەن جگە لەوەی پسوڵەیەکی تەسلیمکردنەوە دەدەنە هاوڵاتی. واتا ڕادەستکردنەوەی چەکی نایاسایی لەم ماوەیەدا بێ لێپرسینەوەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".